بومەلەرزەیەكی تر شاری وانی گرتەوە

بومەلەرزەیەكی تر شاری وانی گرتەوە
سەرچاوەكانى توركیا رایان گەیاند بومەلەەرزەیەكى مامناوەند لە پارێزگەى وانى لە باشوورى رۆهەڵاتى ئەو وڵاتەى داوە، بەڵام هیچ زیانێكى لێ نەكەوتووەتەوە.

ئاژانسى ئەنادۆڵى توركى لە سەنتەرى قەندیل بۆ چاودێریكردنى بلەرزەى سەر بە زانكۆى \"بوغازایجى\""ى لە ئەستەنبوڵ گواستەوە \""پاشنیوەڕۆى دوێنێ چوارشەم بلەرزەیەك بە گوڕى 4 پلە بە پێوەرى رێختەر لە شارۆكەى سەراى سەر بە پارێزگەى وانى داوە\"".

بەپێى ئەو ئاژانسە، بلەرزەكە ترس و دڵەراوكێى لاى هاووڵاتییانى ناوچەكە دروست كردوە، بەڵام هیچ زیانێكى گیانى و ماڵى لێ نەكەوتووەتەوە\"".

لە 23 تشرینى یەكەم/ئۆكتۆبەرى ساڵى رابردوو بلەرزەیەكى بەهێز بە گوڕى 7.2 پلە لە شارى وانى دا و بەهۆیەوە زیاتر لە 600 كەس گیانیان لەدەست دا، لە 9 تشرینى دووەم/نۆڤێمبەرى هەمان ساڵیش بلەرزەى دووەم لێ دا و بەهۆیەوە 40 كەس گیانیان لەدەست دا."
Top