پارتی، هێشتا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی دەستنیشان نەکردووە
کەرکووکی، سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له نێوان هه‌ردوو پارتیی فه‌رمانڕاندا، بە رادیۆی نه‌وای رایگه‌یاندووە کە
ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌نێوان پارتیی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا هه‌یه و به‌پێی ڕێكکه‌وتنه‌که ده‌سته‌لاَته‌كان دوو ساڵ جارێك ئاڵوگۆڕی پێده‌كه‌ن، په‌رله‌مانیش هه‌مان ڕێكکه‌وتن ده‌یگرێته‌وه.
كه‌مال كه‌ركووكی گوتی \"ئه‌رسه‌لان باییز، ئه‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌باره‌ت به جێگره‌كه‌یشی كه‌سێكی تر یان ئێمه، به‌پێی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان بڕیاری لێ ده‌دات داده‌نرێت و له‌م ڕۆژانه‌دا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.\""
لەبارەی دانانه‌وه‌ی وه‌كو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له دوای ئاڵوگۆڕ له سه‌رۆكایه‌تیدا، گوتی:
\""سه‌رۆكایه‌تی ئێمه مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، كێیان پێ باش و گونجاو بێت ئێمهی‌ش تاكێكی ئه‌م كوردستانه‌ین و به‌وپه‌ڕی توانامانەوە كار دەکەین بۆ خزمه‌تی كوردستان\"".
بەپێی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، کە دوو هێزی سەرەکی و براوەی هەڵبژاردنەکان بوون، هەردوو ساڵ جارێک پۆستەکانی هەردوو سەرۆکایەتییەکەی پەرلەمان و حکوومەت و جێگرەکەی لە نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ پێ دەکەن. "
