هیومان رایتس وۆچ: پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق سزای له‌سێداره‌دان رابگرن

هیومان رایتس وۆچ: پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق سزای له‌سێداره‌دان رابگرن
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌نیویۆركه‌ داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق كردوه‌ سزای له‌سێداره‌دان رابگرن.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و رێكخراوه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق 65 به‌ندكراویان له‌سێداره‌داوه‌، له‌وانه‌ش 51 به‌ندكراویان له‌ كانونی دووه‌می رابردوودا له‌سێداره‌ دراون و زیاتر له‌ 14 به‌ندكراوی تریش له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌تاوانی جۆراو جۆر ئیدانه‌ كراون.

جۆ سترۆك،به‌رێوه‌به‌ڕی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: پێده‌چێت به‌غدا تیشكی سه‌وزی دابێته‌ جێبه‌جێكارانی سزای له‌سێداره‌دان، هه‌ربۆیه‌ داوای له‌حكومه‌تی عیراقی كردوه‌ ده‌ست به‌جێ ئه‌و سزایه‌ رابگرێت و چاو به‌ سیستمی دادگای تاوانه‌كاندا بخشێنێته‌وه‌.به‌پێی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ساڵی 2004ه‌وه‌ پتر له‌ 1200 كه‌س له‌عیراقدا له‌سێداره‌ دراون.
Top