وتەبێژی یەكێتی: یەكنەگرتنەوەی چوار وەزارەتەكە بەهۆی ئەو باڵەی یەكێتییەوە بوو كە ئێستا بوون بەگۆڕان

وتەبێژی یەكێتی: یەكنەگرتنەوەی چوار وەزارەتەكە بەهۆی ئەو باڵەی یەكێتییەوە بوو كە ئێستا بوون بەگۆڕان
دووای ئەوەی (عیماد ئەحمەد) كاندیدی یەكێتی نیشتمانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە رۆژنامەی ئاوێنە رایگەیاند كە یەكنەگرتنەوەی وەزارەتەكان، پێشنیازی یەكێتی بووە، ئەمرۆ وتەبێژی یەكێتی ئەوەی پشتڕاستكردەوە و، گەڕاندییەوە بۆ ئەو باڵەی یەكێتی كە ئێستا گۆڕانیان پێكهێناوە.

ئازاد جندیانی: ئەو وەختە کە بەپێی رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان یەکێتی‌و پارتی دەبوایە ھەردوو ئیدارەی ھەولێرو سلێمانی یەکبخرێتەوە، ئەو باڵەی کە ‌دواتر لە ‌یەکێتیی جیابووەوەو گۆڕانی پێکھێنا تەنزیراتیان بۆ یەکنەگرتنەوەی ئەو وەزارەتانە دەکردو دواجار کاریگەرییان لەسەر رای یەکێتیی دانا، تا حکومەتەکە بە نیوەناچڵی یەکبگرێتەوەو ئەو وەزارەتانە بە کردەوە یەکنەگرنەوە.
وتەبێژی یەکێتیی وتیشی: دواخستنی یەکگرتنەوەی ئەو وەزارەتانە لەو ساوە تائێستا بۆتە کۆسپێک‌و سەرەڕای ئەوەی بەردەوام ھەنگاوی وردە وردەی بۆ ھەڵێنراوە، بەڵام ھێشتا نەچۆتە قۆناغی کۆتایی خۆی.
Top