له‌پێناو زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویڵایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌بواری په‌روه‌رده و زانست و پرۆگرامه‌كانی خوێندن ، ڕۆژی شه‌ممه 11/2/2012وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوه‌تی دامه‌زراوه زانستی و په‌روه‌رده‌یی و رێكخراوه مرۆییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و ویڵایه‌تی (تینسی)ئه‌مریكا به‌ڕێده‌كه‌ون، كه له‌چه‌ندین مامۆستا و پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی و زانستی و راگه‌یاندكارو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون.له‌و سهردانهداوهفدهكهی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌كۆنفرانسێكی په‌روه‌رده‌یی سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده و خوێندن له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا ده‌كات و چه‌ندین ئه‌كادیمی و پسپۆڕی ئه‌مریكا له‌بواری پرۆگرامه‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ له‌و كۆنفرانسه‌دا موحازه‌ره ده‌ڵێنه‌وه.دواتریش وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئاژانسی (ناسا)ی ئه‌مریكا لهویڵایهتی فلۆریدا میوانداری ده‌كرێت و به‌شه‌كانی ئه‌و بنكه گه‌ردوونی و زانستییه پێشكه‌وتووه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.