په‌كه‌كه: شه‌ڕ له‌هه‌موو شوێنێك به‌رفراوان ده‌كه‌ین
له‌وباره‌یه‌وه بایك ده‌ڵێت: ئه‌مه شه‌ڕی مان و نه‌مانه‌و ئه‌و شه‌ڕه شاخ و شار‌و مه‌تڕۆپۆڵه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
بایك ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی په‌كه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی كردووه‌و تیایدا پێشبینیكردووه كه‌ساڵی 2012 ساڵی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌باتێكی گه‌وره ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بایك واز هێنانیان له‌شه‌ڕێكی ئاوادا به وازهێنانی توركیا له سیاسه‌تێك ده‌به‌ستێته‌وه كه به وته‌ی ئه‌و سیاسه‌تی پاكتاوكردن و جینۆسایدی كلتورییه، هه‌روه‌ها بایك جارێكی دیكه‌ش ئامانجه‌كانی خۆیان روونده‌كاته‌وه‌و پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئۆتۆنۆمی دیموكراسی ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستوریش بایك ده‌ڵێت: به‌چه‌ند هه‌مواركردنێكی ده‌ستور كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ناكرێت، په‌كه‌كه ئه‌و هه‌مواركردنانه ره‌تده‌كاته‌وه كه گه‌ره‌نتی نه‌بێت بۆ مافه‌كانی كورد‌و دان به‌مافی خۆبه‌ڕێوه‌بردندا نه‌نێت و مافی ناسنامه‌و كلتوری نه‌ته‌وه‌یی دان پیانه‌نێت و رێگه به په‌روه‌رده نه‌دات به زمانی دایك.
به‌ڵام هاوكات بایك پێشبینی ئه‌وه ناكا كه هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشتیوانی له‌توركیا بكه‌ن، وه‌ك چۆن پێشبینی ئه‌وه‌ش ناكا كه له به‌هاری داهاتوودا توركیا سنور ببه‌زێنێت و هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستانی عیراق و گورزی گه‌وره بووه‌شێنێت، چونكه پێیوایه تاكتیكی توركیا هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانیانه له‌ناو خاكی توركیادا .
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كه كه‌ناڵی رۆژ تیڤی كه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی په‌كه‌كه بوو له ئه‌وروپاوه به‌رنامه‌كانی خۆی په‌خش ده‌كرد به‌بڕیارێكی دادگا په‌خشكردنه‌كه‌ی راگیرا.
