شاندێكی پ.د.ك گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرکردایەتی ئاک پارتی کۆبوونەوە

شاندێكی پ.د.ك گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرکردایەتی ئاک پارتی کۆبوونەوە
ئەمرۆ شاندیکی پ.د.ک بە سەرۆکایەتی هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان گەشتنە ئەنقەرە و لەگەل عومەر چەلیک جیگری سەرۆکی ئاک پارتی فەرمانرەوا و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبوونەوە.
لەكۆبونەوەكە ڕابوبۆچوون و گفتوگۆر لەسەر زۆر بابەتی گرنگی پەیوەست بە پەیوەندی نیوان پ.د.ک و ئاک پارتی و کاریگەری ئەو پەیوەندییانە لە نیوان هەریمی کوردستان و تورکیا گفتوگۆی چر و پرم کرا.

دواتر لە بارەگەی سەرکی ئاک پارتی ، هێمن هەورامی و عومەر چەلیک، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیان بۆ ژمارەیەکی زۆری میدیاکانی تورکیا بەست و وەلامی رۆژنامەوانانیان دایەوە.

هەر ئیوارەی ئەمرۆش سەرکردایەتی ئاک پارتی ئیوارە خوانیَکی لەسەر شەرەفی شاندی پ.د.ک سازكرد.

شایەنی گوتنە هەریەك لە هەڤالان ئیبراهیم حەسەن و عومەر میرانی و تۆڵە مەهدی خۆشناو ئەندامی شاندەکەی پارتی دیموكراتی كوردستانن لە ئەنقەرە .
Top