چله‌ی ماته‌مینی بۆ بۆنه‌ی كاره‌ساتی شرنا‌خ له هه‌ولێر كرایه‌وه
له هۆڵی كتێبخانه‌ی زه‌یتوون له شاری هه‌ولێر رێوره‌سمێك بۆ یادكردنه‌وه‌ی چله‌ی ماته‌مینی كاره‌ساتی شرنا‌خ كرایه‌وه كه 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به هۆی بۆردوومانی سوپای توركیا 36 هاووڵاتی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی شرنا‌خ گیانیان له ده‌ستدا.
بڵند مسته‌فا سه‌رۆكی رێكخراوی ئاسۆی مه‌ده‌نییه‌ت وتاری لیژنه‌ی ئاماده‌كاری رێوره‌سمه‌كه‌ی خوێنده‌وه، له به‌شێكی گوتاره‌كه‌یدا هاتبوو \" رێكخراوی ئاسۆی مه‌ده‌نیه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای هه‌ولێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و سه‌نته‌ری گاره مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌ی چله‌ی كاره‌ساتی شرخیان له ئه‌ستۆ گرتووه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا \""مهبهشتمان له‌و یادكردنه‌وه‌یه وێرِای دووباره نیگه‌رانی خۆمانه له كاره‌ساتی شرنا‌خ، هاوكات پشتیوانی كردنه له دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیا، روودانی كاره‌ساتی شرنا‌خ ئه‌و ئاسۆی به ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسیی بێته‌دی.
دواتر له لایه‌ن قوتابیانی ئاماده‌یی هه‌ولێری كچان 40 مۆم داگیرسێندرا.
پاشان وتاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه.
كاكه‌یی هه‌روه‌ها گوتی \""پتر له 30 ساڵه شهرِ له كورستانی باكوور له نێوان كورد و توركیا به‌رده‌وامه، به‌رده‌وام بوونی شهرِیش ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی له چه‌شنی شرنا‌خ هه‌ر ده‌بێ، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بریتییه له‌وه‌ی ئه‌م شهرِه كۆتایی پێ بێ و به رێگه‌ی دیالۆگ و دیموكراسیی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا بكرێ\"".
وتیشی: له‌م بۆنه‌یه‌دا جارێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ماڵباتی شه‌هیدانی شرنا‌خ و نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ین، ئێمه هیواخوازین جارێكی تر رووداوی له‌م چه‌شنه له كوردستانی باكووردا دووباره نه‌بێته‌وه، جگه له‌مه‌ش له ئێسته‌دا له چاوهرِوانی ئه‌وه بووین ده‌وڵه‌تی توركیا داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی كورد و ماڵباتی شه‌هیده‌كان بكا، هاوكات قه‌ره‌بووی شایسته‌ی كه‌س وكاریان بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوامان وایه له برِی شهرِ، له توركیا دۆخێك بێته ئاراوه كه ئاوه‌دان كردنه‌وه و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی دۆزی كورد له توركیا بگرێته‌وه، چه‌سپاندنی ئاشتی و دیموكراسی له سه‌ر بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ و مافی كورد له‌م وڵاته‌دا.
پاشان ژماره‌یه‌ك گوتار له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشكش كرا كه دووپاتیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌كرده‌وه."
