سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی یۆنان له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، باڵیۆزی یۆنان له عیراق ویستی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاری له هه‌موو بواره‌كاندا ، به تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵ و ئابووری و بازرگانیدا و ئاماژه‌شیكرد بۆ گرنگی پێگه‌ی هه‌رێم له عیراقی فیدراڵ‌دا و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به دیداری سه‌رۆك بارزانی و رایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه چاوم به سه‌ركرده‌یه‌كی به ناوبانگی وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌وێ و مایه‌ی خۆشحاڵیشه كه ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه‌ی هه‌رێم ده‌بینم كه ئه‌مه‌یش بۆ حیكمه‌ت و دووربینی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه. كه له به‌غدا باسی هه‌رێمیان ده‌كرد حه‌زێك له لام دروست بوو كه هه‌رێم ببینم و كه ههرێمیشم بینی سه‌رم سورما له‌و هه‌موو پێشكه‌وتنانه‌ی كه روویانداوه .
سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی باڵیۆز ، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان یۆنان و كورد كرد و دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه په‌یوه‌ندییه‌كی كۆنه و گه‌لی كوردستانیش به رێز و خۆشه‌ویستیه‌كی زۆره‌وه سه‌یری ئه‌و مێژووه ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی هه‌رێمیشی بۆ ده‌ربڕی كه هه‌موو یارمه‌تییه‌كی پێشكه‌ش بكات بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا و هه‌روا بۆ ئه‌و كۆمپانیا یۆنانیانه‌ی كه نیازیان هه‌یه به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌رێم بكه‌ن .
