سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران: بڕیارەكانی سەرۆكی هەرێممان جێبەجێ كردووە
محەمەد قەرەداغی، ئەمڕۆ سێشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، ساڵی رابردوو بەهۆی رووداوەكانی 17 شوبات و رووداوەكانی دوای ئەم ماوەیە، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد، حكوومەت دەستبەجێ بڕیارەكانی سەرۆكی هەرێمی جێبەجێ كردووە.
زیاتر گوتی، بۆ نموونە بڕیاری گەڕانەوەی بودجەی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و چارەسەركردنی كێشەی سزادرەوە سیاسییەكانی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن جێبەجێ كراون.
لەبارەی پرسی گرتنی تۆمەتبارانی رووداوەكانی 17 شوبات و رۆژانی دواتر، قەرەداخی گوتی \"ئەوەی لەسەر حكوومەتی هەرێم بووە جێبەجێ كراوە، بەڵام پرسی گرتنی تۆمەتباران پێوەندی بە دادگەكانەوە، ئێمە دەست لە كاروباری دادگەكان وەرنادەین\"".
ئاماژەی دا بەوە كە دادگە هەر بڕیارێك لەبارەی هەر فایل و كەسێكەوە دەربكا پۆلیس وەك لایەنێكی پێوەندار بڕیارەكە جێبەجێ دەكا.
بۆ هەمان مەبەست بۆ چەندین جار پێوەندییمان بە گۆتیاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی كوردستان كرد، بەڵام ناوبراو وەڵامی پێوەندیی تەلەفۆنییەكەی نەدەدایەوە."
