یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو
له شاری هه‌ولێر وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه هاووڵاتیان به‌رده‌م دوكانه‌كانیان به جۆره‌ها شئێوه رازاند بۆوه، وه‌ك ده‌ربرِێنێك بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه.
له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر له مزگه‌وتی نووره‌دین ده‌باغ رێوره‌سمێكی شكۆدار به‌رِێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی به‌شداربوون و هاووڵاتیان پۆڵ پۆڵ به‌شدار ده‌بوون.
ته‌حسین كوره‌چی وه‌ك یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی مه‌راسیمه‌كه راگه‌یاند \"ئێمه وه‌ك كوره‌چییه‌كانی شاری هه‌ولێر ساڵانه له‌م مزگه‌وته رێوره‌سم بۆ یادكردنه‌وه‌ی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان رێكده‌خه‌ین\"".
روونیشیكرده‌وه \""خه‌ڵكی له خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر، هاووڵاتیانی مه‌سیحی و ئێزیدیش به‌شداری له‌م یاده پیرۆزه ده‌كه‌ن و پیرۆزبایی له موسڵمان ده‌كه‌ن\"".
سه‌باح وه‌ك یه‌كێك له زێرینگران رایگه‌یاند \""زێرینگرانی شاری هه‌ولێر له مزگه‌وتی نووره‌دین ده‌باغ رێوره‌سم رێكده‌خه‌ین، ئه‌وه‌ی پتر جێی سه‌رنج راكێشانی ئێمه‌یه بریتیه له‌وه‌ی به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانه له‌م بۆنه پیرۆزه، به‌یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه پیرۆزه ده‌مانه‌وێ وه‌ك موسڵمانێك په‌یامی راسته‌قینه‌ی ئیسلامی له باره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكه‌ینه‌وه\"".
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند \""ئێمه وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه ئیداریی ئه‌و پارێزگه‌یه بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌م رۆژه پیرۆزه به‌شداری له‌م یاده ده‌كه‌ین له‌سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی كوردستان\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\""ئێمه رێورشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان له بارودۆخێكی سه‌قامگیردا ئه‌م یاده پیرۆز بكه‌ن، هێزه‌كانی ته‌ناهییش ئه‌ركی پاراستنی سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانیان له ئه‌ستۆ گرتووه و له ئاماده‌باشی ته‌واویش دان\"".
یادكردنه‌وه‌ی رۆژی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام درودی خوای لێ بێت لای خه‌ڵكی كوردستان یادوه‌رییه‌كی پیرۆزه، هاوكات یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه پیرۆزه بۆته كولتوورێك و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن.
"
