به به‌شداریى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌راسیمى یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) به‌ڕێوه‌چوو
دواتر له‌لایه‌ن مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وتاری به‌خێرهاتن پێشكه‌ش كرا ، تیاشیدا باسی له چه‌ند وێزگه‌یه‌كی گرنگی ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) كرد وه‌ك ئه‌و گوتی: ئه‌م پیاوه مه‌زنه توانی به‌و په‌یامه‌وه شۆرشێكی مه‌زن له مێژووی مرۆڤایه‌تی ته‌واوی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان بكات .
پاشان له‌لایه‌ن كاملی حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیه‌وه وتاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرا ، ناوبراو به چه‌ند دێرێكیش له‌نێو وتاره‌كه‌ی خۆیدا باسی له فه‌لسه‌فی ژیانی نێوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئاینزاكان له مێژووی ئیسلامدا كرد ، هیواشی خواست ئێمه له‌م قۆناغه‌دا سوود له‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌و روحیه‌تی پێكه‌وه ژیانه بكه‌ین وه‌ك چۆن ئایینی ئیسلام به‌رده‌وام جه‌ختی لێده‌كاته‌وه.
