مه‌سرور بارزانی ساڵیادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام پیرۆز ده‌كات

مه‌سرور بارزانی ساڵیادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام پیرۆز ده‌كات
له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ بەڕێز مەسرور بارزانی بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی، یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (درودی خوای لەسەر بێت) لە موسڵمانان پیرۆزدەكات .

ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام محمد (درودی خۆای لەسەر بێت ) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی ئەکەم، بەهیوای ئەوەی ئەم یادە پیرۆزە گیانی ئاشتی و تەبایی لە نێوانمان دا زیاتر بکات ویەکرێزی هەموو پێکهاتەکانی گەڵەکەمان پتەووتربکات و بەرەو سەرکەوتنی گەورەتر یارمەتیمان بدات.
Top