له‌مساڵ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌رِێوه‌ده‌چێ
ئه‌مرِۆ پێنجشه‌م هه‌ر یه‌ك له په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی دیموكراتی (به‌ده‌په) مولكیا بیستانه، موراد یۆزلاق و ئۆزدال ئۆجه‌ر سه‌ردانی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستانیان كرد بۆ تاوتوێ كردنی پرسی به‌ستنی كۆنكره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
پاش به‌رِێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ر یه‌ك له مولكیا بیستانه په‌رله‌مانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراتی و نیعمه‌ت عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ساز كرد.
سه‌ره‌تا بیستانه له باره‌ی ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند \"ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ماندا بۆ ئه‌وه‌یه تاوتوێی پرسی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكه‌ین به نوێنه‌رایه‌تی پارتی ئاشتی دیموكراتی و كۆنگره‌ی چفاكێ دیموكراتی هاتینه كوردستان، چونكه له ئێسته‌دا پێمان وایه زۆر پێویسته كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد ببه‌سترێ\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \""ناكرێ له‌وه‌ی پتر ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دوا بكه‌وێ، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست له به‌رده‌م گۆرِانگاریی گه‌وره دایه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێ كورد ستراتیجیه‌تیه‌كی روونی بۆ ئه‌م گۆرِانكارییانه دا هه‌بێ و یه‌كێتی ریزه‌كانی كورد پێكبهێندرێ، له به‌ر ئه‌و هۆكارانه ناكرێ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پتر دوا بكه‌وێ\"".
سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستگیركردنی سیاسه‌مه‌دار و رۆشنبیر و رۆژنامه‌وان و خه‌ڵكی كورد له توركیاش، رای گه‌یاند \""حكوومه‌تی توركیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له لایه‌ك بانگێشه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، لایه‌كی تریش خه‌ڵكی سڤیڵ و رۆشنبیرانی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و رێگه پێشكه‌وتنی كورد ده‌گرن، ئه‌مانه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بانگێشانه‌یه كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن\"".
نیعمه‌ت عه‌بدوڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان رای گه‌یاند \""چاوه‌رِوان ده‌كرێ له‌مساڵدا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێ، ئامانجیش له سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانتارانی كورد له توركیا بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له گرنگی و پێویستی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد\"".
\""له ئێسته‌دا ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كراوه له رووی بانگێشت كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگ ده‌كرێن، له چ كاتێك ئه‌ندام بدرێ و چۆن بێ و ئامانجه‌كانیشی چی بێ\""عه‌بدوڵا گوتی."
