وه‌زیری زانکۆکانی به‌ریتانیا جه‌خت له‌سه‌ر فراوانکردنی هه‌ماهه‌نگی له بواری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ کوردستان ده‌کاته‌وه
له په‌راوێزی ئه‌م کۆنفڕانسه‌دا دکتۆر دلاوه‌ر علا‌ء ا‌لدین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ده‌یڤید ویڵێتس وه‌زیری زانکۆکانی به‌ریتانیا دیدارێکیان سازدا. له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا هه‌ردوو وه‌زیر گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی پلانه‌کانی هه‌ردوولا کرد سه‌باره‌ت به فراوانکردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان دام و ده‌زگاکانی په‌یوه‌ندیداری هه‌ردوولا بۆ ئه‌وه‌ی جگه له بواری ناردنی قوتابیان بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی باڵا، بواره‌کانی توێژینه‌وه، زمانی ئینگلیزی و خولی ڕاهێنانی مامۆستایانیش له خۆووه بگرێت.
له ووتارێکدا دکتۆر دلاوه‌ر علا‌ء ا‌لدین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردستان ووتی: \" جگه له‌و ئاڵ و گۆڕیه سه‌رکه‌وتووه‌ی بواری خوێندنی باڵا، کار له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تێکی دوورخایه‌ن ده‌که‌ین که جگه له ناردنی قوتابیان بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی باڵا لایه‌نه‌کانی تریش له خۆوه بگرێت. ده‌ستمان به پڕۆگرامێکی ئومێدبه‌خشی گه‌وره کردووه بۆ چاکسازی بواری خوێندن تا کوردستانیش بگاته ئاستی ووڵاتانی تر له یه‌کسانی له دابینکردنی ده‌رفه‌ته‌کانی په‌روه‌رده و فێربوون. بوونی په‌یوه‌ندیه‌کی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و که‌رتی تایبه‌تی په‌روه‌رده له به‌ریتانیا یاریده‌ده‌رێکی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆرایه‌تیه وه‌ده‌ست بێنین و ووڵاته‌که‌مان له سه‌ر بنه‌مایه‌کی دیموکراسی چاوه‌ڕوانکراو بنیاد بنێین.\""
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له درێژه‌ی ووته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به پێداویستی کوردستان کرد بۆ هه‌ماهه‌نگی له بواری توێژینه‌وه و گرنگی به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌کانی توێژینه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی قوتابیه‌کانمان خوێندنی باڵایان ته‌واو ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خسته سه‌ر ئه‌و پێشڤه‌چوونه‌ی که کوردستان به خۆیه‌وه‌ی بینیوه سه‌باره‌ت به ناردنی قوتابیانی کچ بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی باڵایان له ده‌ره‌وه. ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که له ساڵی یه‌که‌می پڕۆگرامه‌که ڕێژه‌ی قوتابیانی کچ 20% بوو، له ساڵی دووه‌میش ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزبۆوه بۆ 30% که ئه‌مه‌ش تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یڕه‌وکردنی یه‌کسانی نێوان ڕه‌گه‌زه‌کان له بواری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
کۆمه‌ڵێك زانکۆی به‌ریتانیا و له نێوانیاندا زانکۆکانی کاردیف، یۆڕك و لێسته‌ر خواستی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ له هه‌ماهه‌نگی له بواری توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ کوردستان ببینن له کۆمه‌ڵێك بواره‌وه که لایه‌نه‌کانی کشتوکاڵ، شوێنه‌واری و زمانی ئینگلیزی له خۆووه ده‌گرێت. سه‌نته‌ری کوردستان بۆ کشتوکاڵ و پاراستنی لادێکان که ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی هاوبه‌شه له نێوان زانکۆی پلیمهس و کۆمه‌ڵێك زانکۆی کوردستان یه‌کێکه له نموونه‌ی ئه‌و پلانانه‌ی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی ئه‌و جۆره سه‌نته‌رانه‌ی توێژینه‌وه له کوردستان.
هه‌ر له په‌راوێزی کۆنفڕانسه‌که‌دا ده‌یڤید ویڵێتس وه‌زیری زانکۆکان و زانستی به‌ریتانیا له ووتارێکدا ووتی: \"" ئێستا خواستێکی گه‌وره هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ کوردستان و به‌رنامه‌ی تواناسازیش نموونه‌یه‌کی باشی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیایه. ئێمه ده‌مانه‌وێت له ڕێگای ئه‌و کۆنفڕانسه‌وه په‌یوه‌ندی زیاتر و نزیکتر له نێوان به‌ریتانیا و کوردستان له بواری خوێندنی باڵا درووست بکه‌ین. ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه کار بکرێت بۆ زیادکردنی هه‌له‌کانی خوێندنی دکتۆرا، گه‌شه‌پێدانی ئاڵ و گۆڕی قوتابیان، پێشکه‌شکردنی ئامۆژگاری زیاتر له‌سه‌ر لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ك خولی ڕاهێنانی مامۆستایان و پڕۆگرامه‌کانی گه‌شه‌پێدانی زمانی ئینگلیزی.\""
وه‌زیری ناوبراو له درێژه‌ی ووتاره‌که‌یدا ووتی گومانی له‌وه‌دانیه که گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری کوردستان و فراوانبوونی شارهزایییهتی په‌روه‌رده‌یی هه‌لێکی باش ده‌بێت بۆ شاره‌زاکانی بواری په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا له که‌رتی گشتی و تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی به‌رچاو له پێشکه‌شکردنی ڕاوێژ و ئامۆژگاری بۆ بواره‌کانی خوێندنی باڵا و پیشه‌یی ببینن.
له لای خۆیه‌وه‌ش خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا له ووتاری کردنه‌وه‌ی کۆنفڕانسه‌که ووتی: \"" کوردستان ته‌جره‌به‌یه‌کی تازه پێگه‌یشتووه له بواری دیموکراسی و ئابوریه‌که‌ی به خێرا گه‌شه ده‌سێنێت. هه‌رێمه‌که‌مان کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌نجی تینووی فێربوونه و حه‌ز ده‌کات ببێته به‌شێکی گرنگ له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌وه هه‌لێکی گه‌وره پێشکه‌ش به زانکۆکانی به‌ریتانیا، دام و ده‌زگاکانی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی و په‌روه‌ده‌یی ده‌کات.\""
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها ووتی: \"" ئێمه به‌یه‌که‌وه ده‌توانین زۆر کار بکه‌ین له‌م بواره که بۆ قازانجی هه‌ردوولامان و قوتابیان بگه‌ڕێته‌وه. له ساڵی 1991 ته‌نها یه‌ك زانکۆمان هه‌بوو. ئه‌مڕۆ 22 زانکۆمان هه‌یه، له نێوانیشیاندا زانکۆی کوردستان له هه‌ولێر و زانکۆی ئه‌مریکی له سلێمانی. له‌م 2 زانکۆیه ته‌نها زمانی ئینگلیزی به‌کاردێت.\""
هه‌ر له په‌راوێزی کۆنفڕانسه‌که جه‌ندین دیداری دوو لایه‌نه به‌ڕێوه‌چوو وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ زانکۆکانی به‌ریتانیا، سکۆتله‌ندا، وێڵز و باکوری ئێرله‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه چاویان به نوێنه‌رانی زانکۆکانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك بکه‌وێت.
به‌رنامه‌ی تواناسازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه دابین ده‌کات له مانگی تشرینی یه‌که‌می 2010 ده‌ستی پێ‌کرد و ساڵانه بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ ته‌رخانکراوه. ئه‌م به‌رنامه‌یه خالێکی ده‌ستپێکردنی سه‌رکه‌وتوو بوو بۆ قوتابیانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له باشترین زانکۆکانی به‌ریتانیا درێژه به خوێندنی باڵایان بده‌ن و سوود له سیسته‌می لیبڕاڵی خوێندن له‌و ووڵاته وه‌ربگرن.
تا ئێستا نزیکه‌ی 3000 ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ قوتابیانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دابینکراوه و ساڵی داهاتوو ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌تر دابین ده‌کرێت. 1500 قوتابی ماوه‌یه‌که ده‌ستیان به خوێندنیان کردووه له ده‌ره‌وه. زانکۆکانی به‌ریتانیا له سه‌رووی زانکۆکانی جیهانیه‌وه دێن له ڕووی خواستی قوتابیانی کورد و 80% ژماره‌ی قوتابیان زانکۆکانی به‌ریتانیا هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ته‌واوکردنی خوێندنی باڵایان.
شایانی باسه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی لۆرداتی به‌ریتانیا و نوێنه‌رانی زانکۆکان و دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی وباری په‌روه‌رده وخوێندنی باڵای ئه‌م ووڵاته و نوێنه‌رانی زانکۆکانی کوردستان ئاماده‌ی ئه‌و کۆنفڕانسه بوون و کاره‌کانی سه‌رکه‌وتوانه به کۆتا هات."
