ئهوپهرلهمانتارانهی ئیمزای خۆیان له‌سه‌ر داواى گیرانهوهى ده‌ستوور كێشاوه‌ته‌وه به‌ئیراده وبڕواى ته‌واوى خۆیان بووه
له‌كاتێكدا لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رێزه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌رێزانه‌ى ئیمزاكانى خۆیان له‌سه‌ر داواى گیرانهوهى ده‌ستوور كێشاوه‌ته‌وه، به‌ئیراده وبڕواى ته‌واوى خۆیان ولایه‌نه سیاسیه‌كانیان ئه‌م هه‌ڵویسته‌یان وه‌رگرتووه، نه‌ك له‌ژێر گوشارى هیچ لایه‌نێك، چونكه ئه‌و به‌رێزانه نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یی ولایه‌ن وفراكسیۆنه جیاوازه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن، پێویسته هه‌موولا رێز له‌هه‌ڵویست وئیراده‌یان بگرین، نه‌ك هه‌ولى شێواندنیان بده‌ین.
هه‌روه‌ك راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دووپاتى كرده‌وه: كه جگه له‌وه‌ى له‌رووى یاساییه‌وه، ناكرێ پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌ى ئێستا بگه‌رێته‌وه نێو په‌رله‌مان، تائه‌و كاته‌ى لهریفراندۆمى جه‌ماوه‌ریدا په‌سه‌ند نه‌كرێت، پێویسته كاربكرێت تا پرۆژه‌ى ده‌ستوور بخرێته ریفراندۆمى جه‌ماوه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌لانى خه‌ڵك دواجار بریارى خۆیان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن یا ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستووره‌كه بده‌ن، هه‌موولا رێز له‌مافى بریارو وئیراده‌ى خه‌لكى كوردستان بگرین، بۆئه‌وه‌ى له‌وه‌زیاتر هه‌رێمى كوردستان بێ ده‌ستوور نه‌بێت، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه ماوه‌ى 7 سال زیاتر كارى له‌سه‌ركراوه، ولهخولى پێشووشدا به‌كۆده‌نگى نیشتمانى له‌نێو په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندكراوه، وخراوه‌ته به‌رده‌ستى كۆمه‌لانى خه‌لك ولهمیدیاكانیشدا چه‌ندین جار بڵاوكراوه‌ته‌وه.
