یەکەمین خولى دەستپێکى خوێندن، لە پەیمانگاى دادوەریى هەرێم راگەیەنرا

یەکەمین خولى دەستپێکى خوێندن، لە پەیمانگاى دادوەریى هەرێم راگەیەنرا
پەیمانگاى دادوەریى هەرێمى کوردستان یەکەم خولى خوێندنی دادوەران و داواکارانى گشتى لە پەیمانگاى دادوەریى هەرێمى کوردستان راگەیاند.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا، گوتەبێژى وەزارەتى دادى هەرێمى کوردستان، نەریمان تاڵب، رایگەیاند: \"پەیمانگاەى دادوەرانى هەرێمى کوردستان یەکەمین خولى تایبەت بە شیاندنى دادوەران و ئەندامانى داواکارى گشتى دەست پێکردووە و لەمەودواش وەک پێویستییەک دەبێت هەر دادوەرێک و داواکارێکى گشتى لەم پەیمانگایە بڕوانامە بە دەست بهێنێت.\""

لەبارەى مەرج و رێنماییەکانیش لە دوو نووسراوى جیاوازدا کە ئیمزاى هەریەک لە سیروان کەمالـی بەرێوەبەرى گشتیى پەیمانگاکە و دادوەر رامز عەلى داوودـى سەرۆکى ئەنجوومەنى پەیمانگەى بەسەرەوەیە، تیایدا هاتووە \""وەرگرتنى فۆرم لە پەیمانگە دەبێت و وێنەى ئەسڵى بەڵگەنامە کەسییەکان و هێنانى خزمەتى دادوەرى و هاوپێچییەک لە خشتەى ئەوە داوایانەى کە بینیویەتى کە نا بێت بۆهەر ساڵێک لە 5 داوا کەمترى بینیبێت و هەروەها 6 وێنەى رەنگاو رەنگ و تەمەنى لە 40 ساڵ زیاتر نەبێت و ئەوانەى پێشکەشی خوێندنى دادوەرى دەکەن لە هەشت ساڵ کەمتر خزمەتى کردەیی نەبێت و هەروەها مۆڵەتى دایکایەتى بە خزمەت هەژمار ناکرێت و کارکردنى بە گرێبەست بە خزمەت هەژمار ناکرێت و هەروەها کاتى تاقیکردنەوەکان لە مانگى مایس بەرێوە دەچێت و دەبێت بەڵگەنامەکان هاوپێچی داواکارى بکرێت.\"""
Top