عارف تەیفوور: هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس، لە جێبەجێكردنی ماددەی 140 نزیكمان دەكاتەوە

عارف تەیفوور: هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی بەعس، لە جێبەجێكردنی ماددەی 140 نزیكمان دەكاتەوە
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، عارف تەیفوور، هەڵوەشاندنەوەی كۆی بڕیارەكانی لیژنە هەوڵوەشاوەكەی كاروباری شیمال، کە هیی سەردەمی بەعسن، بە گرنگ وەسف دەكات و پشتیوانیی خۆیشی بۆ ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتیی ئەنجحوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدرال ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست پەیامنێر كەوتووە، عارف تەیفوور، دەڵێت كە ئەمە هەنگاوێكە بە ئاراستەی دروست لە بواری یاسادا كە ماف و موڵكی ڕاگوێزراوان و خاوەنزەوییە شەرعییەكان دەگێڕێتەوە.

بەپێی بەیاننامەكە ئەم بڕیارە هاوكار دەبێت لە جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی لیژنەی ماددەی 140ـی دەستووری عێراق، هاوكات ڕێگەچارەیان بۆ دەدۆزێتەوە.

هاوكات داوای كرد كە كۆی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی شۆڕشـی بەعسی هەڵوەشاوە، هەڵبوەشێنرێنەوە، كە پێوەست بوون بە سیاسەتی عەرەباندن و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە كوردییەكان. چونكە زیانی بە دانیشووانی ڕاستینەی ئەو شوێنانە گەیاندووە و تۆوی فیتنە و ڕق و بوغزی لە نێو پێنهاتەكان عێراقدا چاندووە.

هەفتەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆی بڕیارەكانی بەناو لیژنەی هەڵوەشاوەی كاروباری شیمال، تایبەت بە پارێزگای كەركووك هەڵوەشاندەوە.

ئەم بڕیارە بۆ ئەنجوومەنی نێتەرانی عێراق نێردراوە تاكوو دەنگی لەبارەوە بدرێت.
Top