نێچیرڤان بارزانی: خۆشحال ده‌بین كابینه‌ی داهاتوو بنكه فراوان بێ
له سه‌ره‌تادا محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆشیالیستی كوردستان رایگه‌یاند \"له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا قسه له‌سه‌ر دۆخی كوردستان و عێراق و ئه‌و گۆرِاكارییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها له داهاتوودا چی بكه‌ین بۆ رێكخستنی ماڵی كوردی و چاكسازی كردن له هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی به به‌شداری هه‌موو لایه‌كمان هه‌نگاوی پێویستی به یه‌كه‌وه بۆ بهاوێژین\"".
پاشان نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی ئامانج له‌و سه‌ردانه‌یان بۆ لای حزبی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند \""مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌ر دۆخی عێراق و دۆخی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سیاسیی كوردستان و رۆڵیان له خه‌باتی رزگاری خوازی كورددا، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌شدا كۆمه‌ڵێك له پێشهاته‌كانی ئه‌مرِۆ و ئاینده‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی پته‌وكردنی ئه‌و یه‌كریزییه‌ی كورد له به‌غدا هه‌یه‌تی\"".
هه‌روه‌ها گوتی، له باره‌ی به‌شداری كردنی لایه‌نه‌كان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم جارێكی تر سه‌ردانیان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر كاتێكیش له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه راسپێردراین ئه‌وكات پرسی به‌شداری كردنی لایه‌نه‌كان باسی لێوه ده‌كرێ\"".
بارزانی له باره‌ی پێكهاته‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم چۆن ده‌بێ، گوتی \""خۆشحاڵ ده‌بین به‌وه‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم كابینه‌یه‌كی بنكه فراوان بێ، ئه‌م پرسانه‌ی ئه‌مرِۆ له كوردستان هه‌یه به‌رپرسیارێتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه كه پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین و كار بكه‌ین بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئه‌م وڵات و خه‌ڵكه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌م پرسه‌مان به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌گه‌ڵ باس نه‌كردووه، به‌ڵام جارێكی تر دووپات له‌وه ده‌كه‌مه‌وه دوای راسپاردنمان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ جارێكی تر قسه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، هاوكات خۆشحاڵیش ده‌بین له‌م پرۆسه‌ی له به‌رده‌ممان بۆ چاكسازی و كاری باشتر له‌م وڵاته به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین\"".
ده‌رباره‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان، بارزانی گوتی، من نه‌مگوتووه ده‌بێ ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم بگه‌رِێته‌وه په‌رله‌مان، ده‌ستوور پێوه‌ندی به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان هه‌یه، پێمان خۆشه ده‌ستوورێكمان هه‌بێ جێی ره‌زامه‌ندی گه‌لی كوردستان بێ، له هه‌مان كاتیش‌دا ئێمه ئه‌وه‌مان گوتووه كه هێلی سوورمان نییه بۆ قسه كردن له سه‌ر هیچ پرۆژه‌یه‌ك\"".
\""گه‌رِانه‌وه یان نه‌گه‌رِانه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان، ئه‌مه پتر مه‌سه‌له‌یه‌كی یاساییه، به‌ڵام باس كردنی سه‌باره‌ت به ئێمه‌وه زۆر ئاساییه و ئێمه ئاماده‌ین و حازریشین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین\"".
بارزانی گوتی، نازانم مه‌به‌ستیان چییه، خۆ ده‌بێ دابنشین تا بزانین مه‌به‌ستیان چییه، به‌ڵام به ته‌ئكید پێشوازی له‌وه ده‌كه‌ین له‌و قسانه‌ی له خێری ئه‌م وڵاته ده‌كرێ،هه‌ست ده‌كه‌ین پێشتر ده‌رگه‌یان داخستبوو به‌ڵام ئێسته تۆزێك كردۆته‌وه، پێشتر له‌م وڵاته كێشه‌ی گه‌وره هه‌بوو به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌بووه به‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ،بۆچوونم وایه ئه‌وه‌ی ئێسته له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌یه گه‌وره‌تر بێ له‌و كێشانه له‌م وڵاته‌دا هه‌بوو بێ، ئێمه ئیراده‌ی ئه‌وه‌مان هه‌بێ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ببن، ئه‌م ئیراده‌یه لای پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه\"".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود رای گه‌یاند \""له كابینه‌ی داهاتوودا ئێمه پێویستیمان به‌وه رێكخستنی ماڵی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێم چاكسازی بكا، هاوكات پشتیوانیشیمان له كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ین\"".
بارزانی ده‌رباره‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێ، رای گه‌یاند، تا ئێسته باس له وورده‌كاری ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان نه‌كراوه،چاوه‌رِوانیش ده‌كرێ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پاڵاوكه‌كانی خۆی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت دیاری بكرێ\"".
بارزانی له باره‌ی دۆخی عێراقیش رای گه‌یاند \""عێراق له قۆناغێكی سه‌خت له رووی سیاسییه‌وه تێپه‌ر ده‌بێ، پێویستی به دیالۆگێكی سیاسیی هه‌یه له ناو هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق، ئێمه وه‌ك لایه‌نی كوردی له سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی كه ئێمه هه‌مانه ده‌بێ هه‌موو پێكه‌وه هاو ده‌نگ و یه‌ك زمان و ئیراده قسه بكه‌ین له به‌غدا ، تا ئێسته‌ش به خۆشحالیه‌وه له سه‌ر ئه‌و پرسانه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن یان لایه‌نه‌كانی تر له په‌رله‌مانی عێراق هه‌لوێستیان له سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌ك هه‌لوێست بووه كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی رێز و ته‌قدیره بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه\"".
وتیشی \""پێشم وایه ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌م پرسانه به‌م شێوه‌یه ره‌فتار بكه‌ین ئێمه ده‌توانین به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بگه‌یین\""."
