نەتەوە یەكگرتووەكان: كورد مافى دیاریكردنى چارەنووسی خۆى هەیە

نەتەوە یەكگرتووەكان: كورد مافى دیاریكردنى چارەنووسی خۆى هەیە
ئەمڕۆ سێشەم بەرپرسێكی باڵای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەزموونی هەرێمی كوردستانى بە ئەزموونێكی \"سەركەوتوو\"" ناوبرد و راى گەیاند، كورد مافی هەیە چارەنووسی خۆی دیاری بكا.

جێگری سەرۆكی نێردەى تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (گریگۆری بۆژتین) بەسەرۆكایەتى شاندێك سەردانى هەرێمى كوردستانى كرد و لەگەڵ كەمال كەركووكى سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان كۆ بووەوە، وارگەى سەرۆكایەتیی پەرلەمانى كوردستان ئەم هەواڵەى گواستەوە.

بۆژتین لەم كۆوونەوەدا چیڕۆكی هەرێمی كوردستان بە چیڕۆكی سەركەوتنی پرۆسەی دیموكراسی لە ناوچەكەدا ناو برد و پێی وابوو \""دەتوانرێ وەك مۆدێلێك بۆ سەركەوتنی دیموكراسی لە هەموو عێراقدا سوودی لێ وەربگیرێ\"".

ئەو بەرپرسەى نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵی سەركردایەتیی سیاسی و گەلی كوردستانی لە پێناو باوەڕبوون بە داو ڕۆژ و كاركردنی بەردەوام بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان، بەرز نرخاند و گوتى \""كورد مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی دیاری بكا و كار بۆ وەدیهێنانی خەونەكانی بكا\"".

شاندەكە دووپاتی كردەوە كە ئامانجی نەتەوە یەكگرتووەكان كاركردنە لە گواستنەوەی ئەزموونی بەسوود بۆ ئەو شوێنانەی تەنگژەیان لێیە و باشترین و نێزیكترین ئەزموونی سەركەوتن بۆ ئەمڕۆی عێراق، ئەزموونی سەركەوتنی هەرێمی كوردستانە."
Top