سبەى شاندێكى بەدەپە سەردانى هەولێر دەكا

سبەى شاندێكى بەدەپە سەردانى هەولێر دەكا
بەمەبەستى ئەنجامدانى دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان و نوێنەرانى پارت و لایەنە سیاسییەكانى هەرێم، سبەى چوارشەم شاندێكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \"بەدەپە\"" سەردانى شارى هەولێر دەكا.

پەیامنێرى ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) گواستییەوە، سبەى چوارشەم شاندێكى پەرلەمانتارانى بارستەى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \""بەدەپە\"" سەردانى شارى هەولێر دەكەن و لەگەڵ مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێم و نوێنەرانى پارت و لایەنە سیاسییەكانى هەرێم كۆ دەبنەوە.

شاندەكە هەریەك لە موڕاد بۆزلاك، مولكیە بیرتانە و ئۆزداڵ ئوچەر پێك دێ و رۆژانى 1 تا 3ى شوبات/فێبرایەر لە هەولێر دەمێننەوە و بەپێى بەرنامەكانیان لەگەڵ پارتى دیموكراتى كوردستان، یەكێتیی نیشتمانى كوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان كۆ دەبنەوە.

ئامانجى سەرەكیی سەردانى شاندەكە تاوتوێكردنى ئەنجامدانى كۆنفرانسى نەتەوەیی كوردە لە روانگەى گۆڕانكارییەكانى رۆهەڵاتى ناوەڕاستدا.
"
Top