دەستوور ناگەڕێتەوە پەرلەمان
(کەمال کەرکووکی) هەروەها لەبارەی ئەو واژۆیانەی کە پێشتر لەلایەن پێکهاتەکانەوە کۆ کرابوونەوە، گوتی کە هەریەک لە مەسیحییەکان، ئێزدی و تورکمان و هاوکات حزبەکانی لیستی دادپەروەری و چاکسازی لە واژۆکانیان پەشیمان بوونەتەوە و لە ئێستادا کۆکن لەسەر ئەوەی دەستوور بخرێتە ریفراندۆمەوە.
هەروەها گوتیشی کە پێشتر ٣٦ لایەن و لە کۆی 98 پەرلەمانتار 97ـیان دەنگیان بۆ پەسندکردنی داوە. ـ\"ئێمە بەپێی پێڕۆی ناوخۆی پەرلەمان کار دەکەین و تائێێستایش ژمارەی ئەوانەی داوا دەکەن پڕۆژەی بگەڕێتەوە بۆ نەگەیشتووەتە ٦٠ کەس. هەندێکیش کە لە دەرەوە بوون لەجیاتییان واژۆ کراوە کە ئەمەیش نابێط\""
(کەرکووکی) ڕوونی کردەوە کە پڕۆژەیاسای دەستوور بۆ نەتەوەی کورد گرنگە و نووسینەوەی 7 ساڵی خایاندووە، بۆیە دەکرێت دوای ئەوەی خرایە ریفراندۆمەوە و پەسند کرا، کار بۆ هەموارکردنی بکرێت."
