ئەم هەفتەیە، یەكێتی پۆستەكانی خۆی دیاری دەكات

ئەم هەفتەیە، یەكێتی پۆستەكانی خۆی دیاری دەكات
ئەمڕۆ دووشەم سەرچاوەیەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای گەیاند، لە ماوەی 2 ڕۆژی داهاتوو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستی جێگری سەرۆكی حكوومەت و وەزیرەكانی لە كابینەی حەوتەم دیاری دەكا.

سەعدی پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \"لە ماوەی 2 ڕۆژی داهاتوودا مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرپەرشتی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە\"".

زیاتر گوتى \""لەو كۆبوونەوەیەدا یەكێتی پاڵێوراوەكانی خۆی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی حكوومەت و وەزیرەكان لە كابینەی حەوتەم دەستنیشان دەكا\"".

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەوە بڵاوكرایەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاری داوە، سەرجەم وەزیرەكانی لە كابینەی حەوتەم دەبێت ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە بن، بەڵام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هەواڵەى بە پاش دایەوە.

عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \""خەڵكێكی شارەزا و لێوەشاوە بۆ پۆستی وەزارەتەكان لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاری دەكرێن\"".

زیاتر گوتى \""گرینگ نییە ئەو كەسەی دەكرێتە وەزیر لەلایەن یەكێتی ئەندامی سەكردایەتی بێ، بەڵام ئەگەر كەسێكی شایستە لە مەكتەبی سیاسی و سەكردایەتی بۆ پۆستێك هەبێ هەڵی دەبژێرین، بەڵام ئەوانەی دەكرێن بە وەزیر هەموو ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی نابن، كێ بە توانا و لێ هاتووبێ ئەو بە وەزیر دەستنیشان دەكەین\""."
Top