نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت چاوه‌ڕێی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ره‌سمی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت راسپێرێت.
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه دراوه‌ته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها (دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح) رۆژی 14ی كانوونی دووه‌م له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له مانگی ئه‌یلوولی 2011 داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان (دكتۆر فوئاد حوسێن) له‌مباره‌یه‌وه به رووداوی راگه‌یاندووه \"تاكو ئێستا ئه‌و داوایه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحم نه‌بینیوه كه داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كردبێ. دیاره نامه‌یه‌كی شه‌خسییه.\""
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌مه، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی) ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به ده‌ست داوه‌ته خودی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان."
