نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی رووسیای فیدڕاڵ جارێكی دیكه به‌فه‌رمی كرایه‌وه
له‌م باره‌یه‌وه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ سایتی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا گووتی: له‌به‌رده‌وامی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌ڕووی جیهان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه‌و هاوبه‌ش، حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌ری تازه‌ی خۆی له رووسیای فیدڕاڵ ده‌ستنیشان كرد.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت گووتی: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به فه‌رمانی ژماره 1081 له به‌رواری 25/1/2012 به ئیمزای به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به دامه‌زراندنی به‌ڕێز د. ئاسۆ جه‌نگی بورهان وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له رووسیای فیدڕاڵ له‌سه‌ر میلاكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم له به‌ڕێز د. ئاسۆ جه‌نگی بورهان، هیوای خواست به‌ڕێزیان له‌ئاست ئه‌و متمانه‌یه بێت كه حكومه‌تی هه‌رێم پێیداوه ئه‌ویش بۆ به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیای فیدڕاڵ و بایه‌خدان و خزمه‌ت گه‌یاندن به ره‌وه‌ندی كوردستانی و گه‌یاندنی په‌یامی حكومه‌ت بۆ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له نێوان دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان له هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته‌فا ستایشی ئه‌رك و كاره‌كانی به‌ڕێز د. خۆشه‌وی مه‌لا ئیبراهیمی كرد كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له رووسیای فیدڕاڵ و توانی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بدات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاس و پێزانینی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاری داهاتووی بۆ خواست.
