جێگرى سەرۆكى جەهەپە: لە توركیا ئازادیی رۆژنامەوانیی نییە
سەزگین تانرى قوڵو لە راگەیەنراوێكى نووسراودا كە وێنەیەكى دەست ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) كەوت تێیدا ئاماژە بەگرتنى 100 رۆژنامەنووس بەتۆمەتى جیاوازەوە دەكات و دووپاتى دەكاتەوە هۆى گرتنى ئەو رۆژنامەنووسانە، تەنیا ئەنجامدانى چالاكیی رۆژنامەوانییە دژ بە حكوومەتى توركیا، بۆیە ئازادى رۆژنامەوانیی لە توركیادا نییە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، توركیا لە ریزبەندى ئەشكەنجەدان و داركاری كردن و خراپ مامەڵەكردنى رۆژنامەنووساندا لە كۆى 179 وڵاتدا لە ریزبەندى 148ەمینە. چونكە لە توركیا دەیان رۆژنامەنووس هەن كۆى گشتیی ساڵانى گرتنیان نێزیكەى 100 ساڵ دەبێ ئەمە شتێكى ناشایستەیە و ئێمەى \""جەهەپە\"" نیگەرانین لە ئاست ئەو دۆخەدا.
\""حكوومەت لە رێگەى چاو سووركردنەوە و هەڕەشەى لەدادگەدانیانەوە پاڵەپەستۆیان لێ دەكات و دەیانخاتە نێو بۆتەیەكى تەسكەوە كە هەرگیز نەتوانن راستییە چەواشەكراوەكان ئاشكرا بكەن. حكوومەتى ئێستەى توركیا باوەڕى بە دیموكراسییەت و ئازادى رۆژنامەوانیی نییە\"" تانرى قوڵو واى گوت.
"
