نێچیرڤان بارزانی: تێرِوانینی یه‌كگرتوو بۆ پێشوازی نه‌كردن له هیچ شاندێكی پارتی هه‌ڵه‌یه
پاشان هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆكی پارتی و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له ده‌ستپێكدا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رِایگه‌یاند\" سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ لای ئێمه به‌ڵكو بۆ لای لایه‌نه‌كانی تریش وه‌كو نۆشێروان مسته‌فا، من ئه‌و نه‌فه‌س و رِوحیه‌تی كاك نێچیرڤان به‌شتێكی زۆر ئیجابی و پێویست ده‌زانم، ئێمه پێویسته له‌رِووی یه‌كتردا كراوه‌بین و ئیجابی بین دڵسۆزبین بۆ یه‌كتر و هه‌وڵبده‌ین هاوكار و ده‌زبارگری كاری یه‌كتربین، ئومێد ده‌كه‌ین له داهاتوودا كاك نێچیرڤان هه‌ر ئه‌ركێكی پێ سپێردرا بتوانێت به‌باشترین شێوه جێبه‌جێی كات به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان لێ رِازی بێت.
لای خۆیه‌وه‌نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رِایگه‌یاند\"" سه‌ردانی ئێمه زیاتر بۆ ئه‌وه بوو كه مامۆستا عه‌لی باپیر تووشی رِووداوێكی هاتووچۆ ببوو، خۆشبه‌ختانه سه‌لامه‌ت بووه له‌م رِووداوه\"".
روونیشكرده‌وه\"" ئێمه هه‌میشه رِۆڵی مامۆستا عه‌لی باپیر زۆر به‌رز نرخاندووه له‌هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان دێته پێشه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ وه‌كو دوو لایه‌نی سیاسی ئێستای كوردستان و ئاینده و چۆنیه‌تی ئیش و كاری حكوومه‌ت له ئاینده كرا، باسی پێكه‌وه كاركردنمان كرد هه‌م له‌كوردستان و هه‌م له‌و پرسانه‌ی له‌به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دێنه پێشه‌وه ئه‌م دیدارانه به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاینده‌شدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و لایه‌نه‌كانی تریش.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی\"" جارێ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاك نێچیرڤان رِانه‌سپێردراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت، به‌لاَم به‌دڵنیایه‌وه خۆمان له‌وه داده‌بینینه‌وه كه له‌نێو حكوومه‌ت دابین و له‌ده‌ره‌وه‌یحكوومه‌ت بین چی به‌چاك بزانین بۆ ئه‌و خه‌ڵكه و ولاَته ئه‌وه بكه‌ین
له باره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیشه‌وه، بارزانی رایگه‌یاند\"" من پێموایه نه‌ده‌بوایه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌رگا دابخه‌ن كه پێشوازی له هیچ وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌رگایان داخستووه نه‌كه‌س ده‌بینن نه پێشوازی له كه‌س ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان فیعله‌ن مه‌به‌ستیان بێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن ئه‌و بۆچونه‌یان هه‌ڵه‌یه، چونكه كێشه ده‌بێت ئه‌و ولاَته كێشه‌ی هه‌یه، به‌لاَم مه‌عقول نییه ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌ك دانه‌نیشین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ین، ئێمه پێشبینیمان نه‌ده‌كرد برایانی یه‌كگرتوو به‌تایبه‌تی وته‌بێژی یه‌كگرتوو ئیسلامی كوردستان به‌م شێوه‌یه قسه بكات بڵێ ئێمه پێشوازی له هیچ به‌رپرسێكی پارتی ناكه‌ین، پێموایه ئه‌و جۆره بۆچوونانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رِاست نین با ده‌رگای خۆیان دانه‌خه‌ن، چونكه كێشه ده‌بێت ئێمه ده‌توانین به‌دانیشتن و گفتوگۆ چاره‌سه‌ری بكه‌ین، زۆر شتی له‌وه گه‌وره‌تریش له‌و ولاَته رِوویداوه و چاره‌سه‌ر بووه.
رِوونیشكرده‌وه: ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌شداری حكوومه‌تی داهاتوو بكه‌ن، چونكه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شدار بن كه سه‌رۆكی ئه‌و حكوومه‌ته منم، به‌شداری كردنیان بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه ئه‌و پرِۆژه‌ی كه پێی ده‌ڵێن چاكسازی له‌وولاَته جێبه‌جێبكه‌ین، به‌لاَم به ته‌ئكید به‌شداری نه‌كردنی ئۆپۆزسیۆن له حكوومه‌ت هه‌ڵه نییه، به‌لاَم ئێمه هه‌میشه ئه‌و دانووستاندنانه له‌نێوانی ئێمه چ به‌شداربن یان به‌شدار نه‌بن ئێمه ئه‌و دانووستاندانه ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئێستای عێراق و بایكۆت كردنی لیستی عێراقیه له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بارزانی رِوونیكرده‌وه: هیوادارین كێشه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گفوگۆكردن چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه عێراق له‌دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار تێده‌په‌رِێت، چونكه ئه‌وه گه‌وره‌ترین ئه‌زمه‌ی عێراقه له‌دوای ساڵی 2003، پێموایه كێشه‌كانی عێراق سیاسین پێویسته سیاسیه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێت، دیسانه‌وه ده‌بێت به گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا: تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی ته‌كلیفی منی نه‌كردووه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، ئێمه چاوه‌رِوانی گه‌رِانه‌وه مام جه‌لال ده‌كه‌ین دوای ئه‌وه‌ی براده‌رانی یه‌كێتی به‌فه‌رمی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تیان ده‌ست نیشان كرد دواتر كار بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ده‌ست پێده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كاره باشه‌كانی كابینه‌ش شه‌شه‌م ئه‌وه‌ی كه دكتۆر به‌رهه‌م كردوویه‌تی كاری زۆر باشی كردووه و شتی زۆر باشی به ئه‌نجام گه‌یاندووه، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین كاره باشه‌كان باشتر بكه‌ین و كه‌م و كورتیه‌كانیش كه‌متر بكه‌ین، به ته‌ئكید وه‌كو به‌رنامه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م كارنامه‌ی لیستی كوردستانی بووه بۆ كاركردن له‌م ولاَته‌دا و درێژه‌ده‌ری ئه‌و كابینه‌یه ده‌بێت، ئێمه له‌كابینه‌ی پێنجه‌مدا كۆمه‌ڵێك كه‌م و كورتیمان بۆ كابینه‌ی شه‌شه‌م جێهێشت، به ته‌ئكید له‌و كابینه‌یه‌ش هه‌ندێك كه‌م و كورتی به‌جێماوه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئێمه ته‌واوكه‌ری یه‌كترین بۆ كاری باش بۆ میلله‌ته‌كه‌مان.
رِاشیگه‌یاند\"" گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌یه له‌نێوانی خۆمان بتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین، چونكه ئێمه له‌یه‌ك پاپۆرِداین ئینجا ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن بیت یان حوكمرِان له‌ولاَته‌دا، كێشه‌كان ده‌بێت به‌شێوه‌ی گفتوگۆ دانیشین و چاره‌سه‌ری بكه‌ین باسی هه‌موو شتێك بكه‌ین، ئێمه هیچ هێڵێكی سورمان نییه بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه ئه‌مرِۆ له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه باسی لێوه‌نه‌كرێت.
وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتبوو له‌هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان."
