به ئاماده‌بوونی بارزانی كۆنگره‌ی كوردی سووریا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد
له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له رۆژئاوای شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، هه‌ر یه‌ك له كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ئاماده‌یبوون.
عه‌لی شندین گوتیاری كۆنگره‌كه رایگه‌یاند \"له‌م كۆنگره‌یه پتر له 200 كه‌س له سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی سیاسیی و رۆشنبیر و سه‌ربه‌خۆی كورد له پتر له 25 وڵاتی دنیا به‌شدار بوونه\"".
روونی كرده‌وه \"" له‌م كۆنفرانسه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و 5 كه‌سی تر گوتار له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشكش ده‌كه‌ن\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \""15 توێژینه‌وه له سه‌ر دۆخی كورد له سووریا، ئۆپۆزسیۆنی سووریی، شۆرِشی سووریا، دوا رۆژی ئه‌و وڵاته و كورد، ده‌سه‌ڵاتی داهاتوو چۆن بێ، مافه‌كانی كورد چۆن بچه‌سپێنین و رۆڵی ئافره‌ت له‌و شۆرِشانه\""."
