شێروان حه‌یده‌رى: به‌پێویستى ده‌زانم له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى دانیشتنه‌كانى خولى داهاتوو بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ پرۆژه‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌سه‌ند بكرێت

شێروان حه‌یده‌رى: به‌پێویستى ده‌زانم له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى دانیشتنه‌كانى خولى داهاتوو بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ پرۆژه‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌سه‌ند بكرێت
پارێزه‌ر شێروان حه‌یده‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مانى كوردستان له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند: وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگه‌دارن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریارى داوه‌ له‌ 27/9/2012 ى ئه‌مساڵ دا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام بدات، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق له‌ مانگى نیسانى ئه‌مساڵ دا واده‌ى یاسایی خۆى ته‌واو ده‌كات و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ چاره‌نووسیی ئه‌و كۆمسیۆنه‌ نادیار بێت به‌تایبه‌تیش له‌م بارودۆخه‌ دژوار و هه‌ستیاره‌ى كه‌ عیراقى گرتۆته‌وه‌.

هاوكات شێروان حه‌یده‌رى ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وه‌كو هه‌رێمى كوردستان بۆ مسۆگه‌ركردنى ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم

له‌كات و واده‌ى دیاریكراوى خۆى دا به‌پێویستى ده‌زانم له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى دانیشتنه‌كانى خولى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان دا بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ به‌زووترین كات پرۆژه‌ یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ند بكرێت و بخرێته‌ وارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ .

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان

26/1/2012
Top