لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ڕۆشنبیری پڕۆژه یاسای دیكۆمێنتپارێزی تاوتوێ ده‌كات
مه‌به‌ست له‌كۆبوونه‌وه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك‌و جێگر‌و بڕیارده‌ر‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، بۆ تاوتوێكردن‌و گوێگرتن بوو له‌سه‌رنج‌و تێبینییه‌كانی ئاماده‌بووان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای دیكۆمێنتپارێزی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه‌ئێستا له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه‌یه بۆ تاوتوێكردنی بڕگه‌و ماده‌كان له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پڕۆژه‌كه‌و دواجار نووسینی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه له‌سه‌ری‌و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین راو سه‌رنج‌و پێشنیازی پێویست خرانه‌ڕِوو.
