گۆڕان: هیچ بڕیارێك لەبارەی 4 پەرلەمانتارەكە وەرنەگیراوە
مانگی رابردوو لە یاداشتێكدا ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان ئیمزایان لەسەر داواكارییەك كردبوو بۆ تاپۆكردنی خانوو شوقەكانی پەرلەمان لەسەر پەرلەمانتاران لبە نرخی بنەڕەتی خۆی، لەناویاندا 4 پەرلەمانتاری گۆڕان بەناوەكانی (كاروان ساڵح، پەیمان عەبدولكەریم، ئیسماعیل گەڵاڵی و عەبدولرەحمان).
شاهۆ سەعید گۆتیاری بزوتنەوەی گۆڕان ڕايگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان هیچ بڕیارێكی بۆ دەركردنی ئەو چوار پەرلەمانتارەی خۆی وەرنەگرتووە، هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیەشی نەداوە.
ئەو لێدوانە دوای ئەوە دێ رۆژنامەی ئاوێنە لە ژمارەی سێشەمیدا لە زاری سەرچاوەیەكەوە /ناوی ئاشكرا نەكردووە/ بڵاوی كردەوە كە بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەدا بڕیاری دەركردنی چوار پەرلەمانتاری خۆی لە پەرلەمانی كوردستان داوە بەهۆی واژووكردن لەسەر داواكاری بۆ تاپۆكردنی خانووو شوقەی پەرلەمانتاران كە موڵكی پەرلەمانە.
لای خۆیەوە ڕێباز فەتاح جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕايگەیاند، ئەوەی باس دەكرێت دوورە لە ڕاستییەوە و فراكسیۆنی گۆڕان هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیەی نەداوە لەبارەی ئەو چوار ئەندام پەرلەمانە.
ئاماژەی دا، ئەوەی لە ڕۆژنامەی ئاوێنە باس دەكرێت گوایە لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە ئەو بڕیارە دراوە، بەلاَم دوورە لە ڕاستی و فراكسیۆنی گۆڕان هیچ یاداشتێكی بۆ سەرووی خۆی بەرز نەكردووەتەوە بۆ ئەوەی بڕیارێك لەم بارەیەوە وەربگیرێ.
-ئاكانيوز
