سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی لیژنه‌ی كاروباری وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات
له دیدارێكدا ، كه به‌رێزان د.ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان و د.فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون ، بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسی وزه و نه‌وت له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به وزه و سامانه سرۆشتیه‌كان و بازاری نه‌وتی جیهانی و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له ئاینده‌دا به سه‌ر ئه‌و بازاره‌دا رووده‌دات و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ئاڵوگۆڕكرا و له‌م رووه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و غاز و دابه‌شكردنی داهات له عیراق كرایه‌وه وه‌ك پێویستیه‌كی گرنگ كه سوود له سامانه‌كه‌ی وه‌ربگیرێ و یاساكه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و به له به‌رچاوگرتنی مادده ده‌ستورییه‌كانی ئه‌و بواره رێك بخات .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باسی ره‌وشی سیاسی ئه‌مرۆی عیراق كرا و له‌م رووه‌وه‌ش به‌رێز كارلۆس پاسكوال ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كرد له پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و رایگه‌یاند كه ئه‌م رۆڵه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه به‌رچاو ده‌بێت.
