سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی رووسیا له عێراق ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌رێز ڤالێری پۆسپیلۆڤـ كونسوڵی گشتی رووسیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو ، باڵیۆزی رووسیا ، سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد له هاوكاری كردنی له ماوه‌ی به جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی له عیراقدا و رۆڵی بهرێزیشیانی به‌رزنرخاند له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوولا و هه‌روا له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان .
له به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی كرد له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ خواست له كاری داهاتوویدا.
