بەرێز مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی بالیوزخانەی روسیایی فیدرال لە بەغدا کرد
سەرەتا بەرێزیان خۆشحالی خۆی بەم سەرەدانە دەربری و هیوای خواست کەپەیوەندییەکانی دووقولی هەردوولا لەئاستی حەز و بەرژەوەندە باڵاکانی هەردوو گەلانی رووسیا و کوردستان بن،بەتایبەتی مێژوویەکی دوستایەتی کۆن لەنێوان سەرکردایەتی شورەشی کورد و گەڵ و سەرکردایەتی رووسیایی فیدرال هەیە.
لەلایی خۆیانەوە شاندی میوان خۆشحالیان بەم سەرەدانە دەربری و سووپاسی بەرێزیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە و تەئکید لە ئاستی بەرزی پەیوەندیەکانی دووقولی هەردوولاکرا کەدەگەرێنە سەرەدەمی شۆرەشی کونی کورد بەرابەرایەتی بارزانی نەمر و هیوای خواست کەلەداهاتوودا ئەم مێژوو کونە ببێتە فاکتەرێکی پڕبەهێز بۆ هەردوولا لەپێناوو پێش خستن و بەرەوپێش بردن و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی دووستایەتی هەردوو گەلانی کوردستان و رووسیایی فیدرال.
هەروەها شاندی ناووبراو شادبوونی خۆیان هەمبەر ئاستی کارکردنی ستافی کونسلخانەکەیان لەهەرێمی کوردستان دەربری کە هاوکاری و هەماهەنگیەکی باش لەگەڵیان کردووە بۆ کارئاسانکاریان لە هەموو بوارێکەوە ئەوەش بە بوچوونیان دەگەرێتەوە بۆ ئاستی وشیاری و پێگەیشتویی گەلی کورد و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و سەرسامی خۆیان دەربری بەرامبەر ئاستی بەرزی ئەمن و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان و دەست خۆشی لە بەرێزیان کرد کە توانیویانە لەم هەلومەرجە ناسکەدا کە ولاتی عیراق و ناوچەکە تێدەپەری ئەم ئەرکە قورسە بەسەرکەوتوانە بەئەنجام بگەیێنن.
لەلایەکی تری ئەم دیدارەدا هەردوولا لەسەر ڕەوشی ئەمن و ئاسایش لە عیراق و هەرێم و مەسەلە پەیوەندیدارەکان گفتووگۆیان کرد و شاندی بالیوزخانەی روسیای فیدرال رۆلی سەرکردەکانی کورد بەگشتی و سەروک بارزانی بەتایبەتی بەگرنگ وەسفیان کرد لەپێناوو پاراستنی رێرەوی پروسەی دیموکراسی لە عیراق و ڕاگرتنی باڵانسی هێزە سیاسی و مەزهەبی و نەتەوە جوداکانی عیراقی نوێ وخۆشحالیان دەربری بەرامبەر ئاستی بەرزی پەیوەندیەکانی دووقولی هەردوولا و بەناوی حکومەت و گەڵی رووسیایی فیدرال هیوای پێشکەووتن و ژیانێکی بەختەوەرتر بۆ گەلی کوردیان خواست.
ئەمە و شایەنی باسە بالیوزی روسیای فیدرال کارەکانی بەکووتایی هاتن لە عیراق و بەمەرەمی خاترخاستن و ئاگەدارکردنەوە سەرەدانی بەرێزیان کرد.
