یەكگرتوی ئیسلامی: ئەگەر \"پەكێجەكان\"" بكرێنە بەشێك لە بەرنامەی كاری حكوومەتی داهاتوو، ئەركی هەموومانە پشتگیریی بكەین"

یەكگرتوی ئیسلامی: ئەگەر \
دوای ئەوەی جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان و كاندیدكراوی پارتی بۆ سەرۆكی كابینەی حەوتەم (نێچیرڤان بارزانی) ئاماژەی دا كە “تەحەفووز”ـیان لەسەر پەكێجەكانی ئۆپۆزسیۆن نییە، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت كە لەو ئەگەرەدا ئەوان \"ئەركیانە پشتیوانیی حكوومەت بكەن.\""

دوای ئەوەی جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لەگەڵ ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان (نەشیروان مستەفا)ـدا كۆ بوویەوە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “مادام پەكێجەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازییە، هیچ “تەحەفووز”ـێكمان لەسەر نییە، با دابنیشین و قسە بكەین و كارنامەی چاكسازی دابڕێژین.”

سەبارەت بەو گوتانەی جێگری سەرۆكی پارتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی (ئەبووبەكر كاروانی) بۆ “هەولێر”ـی ڕوون كردەوە كە: ئەگەر مانای گوتەكان ئەوە بێت كە پەكێجەكانی ئۆپۆزسیۆن دەكرێنە بەشێك لە بەرنامەی كاری حكوومەتی داهاتوو، ئەركی هەموومانە پشتگیری بكەین.

ئەو ڕایشیگەیاند كە ئەگەر سەرۆكی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران هەوڵی جێبەجێكردنی پەكێجەكان بدات، ئەوا ئەوان بە پێی پێشڤەچوونەكان پشتیوانی لە حكوومەتی داهاتوو دەكەن. "
Top