وەك ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە
شاهۆ سەعید بە ئاژانسى كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى ڕاگەیاند \"بۆ ماوەى یەك سات و 50 خولەك ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان و نەوشێروان مستەفا رێكخەرى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان لە مەكۆى سەرەكى بزووتنەوەى گۆڕان لە سلێمانى كۆبوونەوە و لەبارەى پرسى كورد لە عێراق و بەشداریكردنى بزووتنەوەى گۆڕان لە كابینەى داهاتووى هەرێمى كوردستاندا بەسەرۆكایەتى بارزانى گفتوگۆیان كرد\"".
زیاتر گوتى \""لە تەوەرى یەكەمى كۆبوونەوەكەدا هەردوو لا باسیان لە پێویستى بەنیشتمانیكردن و بە دامەزراوەیكردنی پێوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كردەوە و دووپاتیان لە بەرگریكردن لە مافە دەستوریبەكانی گەلی كوردستان كردەوە\"".
سەعید راى گەیاند \""بزووتنەوەی گۆڕان لەو كۆبوونەوەیەدا دووپاتى كردەوە كە پێویستە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ببێتە بەشێك لە هەر پڕۆژەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق بە گشتی\"".
\""لە تەوەرى دووەمدا كە كۆبوونەوەیەكى دووقۆڵى نێوان نێچیرڤان بارزانى و نەوشیروان مستەفا بوو ماوەى 20 خولەكى خایاند و تایبەت بوو بۆ پرسی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی كاندیدی راسپێردراوی كابینەی داهاتوو بە رەسمی لەلایەن پەرلەرمانەوە رانەسپێردراوە، بۆیە دید و بۆچوونەكانمان لەو بارەیەوە سیفەتێكی رەسمی وەرنەگرت و تەنیا بریتی بوو لە ئاڵوگۆڕی بیروڕا\""، گۆتیارەكەى گۆڕان ئەمەى گوت.
زیاتر گوتى \""ئێمە لای خۆمانەوە ئەوەمان بۆ لایەنی بەرامبەر دووپات كردەوە كە بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن دەمێنێتەوە و چاودێر دەبێ لەسەر حكوومەت و هەموو دەسەڵاتەكانی تر و قەیرانی سیاسیی كوردستان پێویستی بە چارەسەرێكی بنچینەییە وەك لە پەكێجەكانی ئۆپۆزیسیۆندا هاتووە\"".
لەبارەى ئەو هەواڵانەى باسیان لەوە كردووە كە رێگرى كراوە لە رووماڵى سەردانەكەى بارزانى بۆ مەكۆى سەرەكى بزووتنەوەى گۆڕان، گۆتیارى گۆڕان گوتى \""ئەوە تەنیا لێك حاڵى نەبوونێك بووە بەو هۆیەى رۆژنامەنووسان زووتر هاتوونەتە ئەو شوێنە، بەڵام دواتر هەموویان بەشداربوونە لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا\"".
لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانى دواى كۆبوونەوەى لەگەڵ نەوشێروان مستەفا سازی كردبوو بە رۆژنامەوانانى گوت \""ئەم سەردانەمان بۆ گفتوگۆ لەبارەى پرسى پێكهێنانى حكوومەت نەبووە، چونكە تا ئێستە بە شێوەیەكی رەسمى لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە رانەسپێردراوم بۆ ئەوەی كابینە پێكبهێنم، دوای ئەوەی كە راسپێردرام، جارێكی تر سەردانی برادەرانی گۆڕان و لایەنە سیاسییەكانی تر دەكەم بۆ ئەو مەبەستە\"".
ئەمڕٍۆ نێچیرڤان بارزانى بەسەردانێك گەیشتە سلێمانى و بەپێى سەرچاوەكان بڕیارە لەگەڵ یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان و كۆمەڵى ئیسلامیی كرودستان كۆبێتەوە."
