نێچیرڤان بارزانی: تا ئيستا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت رانه‌سپێراوم
نێچیرڤان بارزانی له‌م لێدوانه‌یدا گوتی: \""سه‌ردانه‌که‌مان له چوارچێوه‌ی دیدارێک بووه له گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان و براده‌رانی تر له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێمه له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی ره‌وشی سیاسیی کوردستان و عێراقمان کرد و ئه‌و کارانه‌ی که ده‌بێت له ئایینده حکومه‌تی کوردستان بیکات باسمان کردووه و دیداره‌که‌مان دیدارێکی دۆستانه و برایانه بووه و به هیواشین به‌رده‌وامیی هه‌بێت.\""
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: \""به‌نیسبه‌ت به‌شداریی یان به‌شداری نه‌کردنی لایه‌نه‌کان بۆ حکومه‌ت من بۆ ئه‌وه نه‌هاتبووم، چوونکه تا ئه‌م کاته له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ته‌کلیف نه‌کراوم بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت پێکبێنم، دوای ئه‌وه‌ی ئێمه به فه‌رمی راسپێدراین بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت دیسانه‌وه سه‌ردانی لایه‌نه سیاسیه‌کان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربن.\""
گوتیشی: \"" وه‌ک پارتی هیچ رێگریمان نییه به وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم له‌لایه‌ن کاک کۆسره‌ته‌وه.\""
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: \""ئێمه بۆ مه‌سه‌له‌ی چاکسازی له هه‌رێمی کوردستان له رووی سیاسییه‌وه له رووی ئیدارییه‌وه هیچ هێڵێکی سوورمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی باس نه‌کرێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌رگامان کراوه‌یه چونکه ئێمه له یه‌ک شت دڵنیاین ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه باس ده‌کرێت بۆ چاکسازییه له کوردستاندا و ده‌رگاشمان کراوه‌یه بۆ قسه کردن له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک. هیوادارم به‌یارمه‌تیی هه‌موو لایه‌ک چاکسازی له‌م وڵاته بکرێت له هه‌موو روویه‌که‌وه.\""
ئاماژه‌یدا: له‌م ماوه‌یه‌دا یاسایه‌ک ده‌رچووه بۆ هێزه ئه‌منییه‌کان و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین هێزه‌کان یه‌کبخرێت.\""
سه‌باره‌ت به خاڵه‌کانی ئۆپۆزسیۆن نێچیرڤان بارزانی گوتی: \""سه‌رجه‌م خاڵه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاکسازییه له کوردستاندا و مادام بۆ چاکسازییه ئێمه گرفتێکمان نییه‌و ده‌توانین دانیشین و گفتوو گۆبکه‌ین له سه‌ری و به‌رنامه‌ی چاکسازی بۆ ولاَتی خۆمان دابرژین.\""
هیواشی خواست، یه‌کێتی و پارتی و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی دیکه که به‌شدار ده‌بن له حکومه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زیرانه‌ی کاندیدی ده‌که‌ن وه‌زیری باش و کارابن بۆخزمه‌تی خه‌ڵک.\""
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی :\"" من پێم وایه ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت رۆڵی خۆی له په‌رله‌مان ببینێت بۆ ره‌خنه گرتن له حکومه‌ت و بۆ چاکسازی له کوردستاندا، پێمان چاکه ئۆپۆزسیۆن له حکومه‌ت به‌شدار بن.\'\'
سه‌باره‌ت به کاتی پێکهێنانی حکومه‌ت گوتی:\""هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه‌و هه‌ر کات سه‌رۆکی هه‌رێم به فه‌رمی ئێمه‌ی ته‌کلیف کرد به پێی یاسا ئێمه ماوه‌ی 30 رۆژمان هه‌یه بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.\"""
