نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته سلێمانی
(سه‌ڵاح ڕه‌شید) ڕێكخه‌ری ڕێكخستنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانله‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی دێته باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و له‌گه‌ڵ (نه‌وشیروان مسته‌فا) ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تردا كۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ شاری سلێمانی له‌كاتێكدایه، بڕیاره حكومه‌تی داهاتوو، حكومه‌تێكی بنكه‌فراوان بێت‌و هه‌وڵی به‌شداریپێكردنی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌دات، له‌كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێمدا.
