سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان پێشوازى له شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه ده‌كات
له دیدارێكدا ، شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه سڵاوى دانیشتوانى پارێزگاى ئه‌نبارى گه‌یانده سه‌رۆك بارزانى و ستایشى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى بهرێزیشیانى كرد كه بووه هۆى پێكهێنانى حكومه‌تى ئێستا و ئاماژه‌شى به گرنگى گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه كرد له چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى كه ماوه‌یه‌كه دووچارى پرۆسه‌ى سیاسییه‌كه‌ى عیراق بۆته‌وه و پابه‌ندى خۆى و گشت هۆزه‌كانى ئهنباریشى دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى به‌رێزیان و رایگه‌یاند كه هه‌موو عیراق چاوى له سه‌رۆك بارزانى یه.
سه‌رۆك بارزانى وێراى به‌خێرهێنانى شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه و خۆشحاڵى ده‌ربڕین به‌و سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌ئكیدیكرده‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه عیراق وڵاتى هه‌مووانه و فره‌یى له نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و پێكهاته‌كانى سه‌رچاوه‌ى هێزه بۆ سیسته‌مه دیموكراتیهكهى. هه‌روا سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدیكرده‌وه له سه‌ر پێویستی دابه‌شكردنى دادپه‌روه‌رانه‌ى سه‌رچاوه و به‌رهه‌مه سروشتییه‌كانى به گوێره‌ى ئه‌وه‌ى كه له ده‌ستووردا جێگیركراوه.
پارێزگارى ئه‌نباریش ستایشى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه چۆن سه‌ركردایه‌تیه سیاسیه‌كه‌ى به شێوه‌یه‌كى حه‌كیمانه توانی په‌ره‌ى پێ بدات و خۆزگهشى خواست كه گشت ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراق سوود له‌و ئه‌زموونه‌ى هه‌رێم وه‌رگرن و داوایكرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پارێزگاى ئه‌نبار و هه‌رێمى كوردستان په‌ره‌یان پێ بدرێ ، به تایبه‌تى له رووى ئابوورییه‌وه و له‌م رووه‌وه پێشنیازێكى خسته به‌رده‌م سه‌رۆك بارزانى به كردنه‌وه‌ى رێگه‌یه‌كى راسته‌وخۆ نێوان هه‌رێم و ئه‌نبار كه حه‌تمه‌ن سوودى ده‌بێ بۆ هه‌ر دوولا.
تاوتوێكردنى بایه‌خى به‌ستنى كۆنگره‌ى نیشتمانى ته‌وه‌رێكى تر‌ى دیداره‌كه بوو و له‌م رووه‌وه هه‌ر دوولا كۆك بوون له پشتگیریكردنى ئه‌و كۆنگره‌یه به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌نجامه‌كه‌ى رووه‌و پابه‌ندبوون به شه‌راكه‌تى راسته‌قینه و ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى و وه‌لانانى گرێیهكانى رابردوو بێت تا هه‌موو لا به گیانێكى عیراقیانه روو له ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بكه‌ن .
