باڵیۆزی روسیای فیدرال له‌عێراق سه‌ردانی دیوانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات
له‌دیداره‌كه‌دا و به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌ركی فه‌رمییان وه‌كو بالیۆزی روسیای فیدرال له عێراق ، بالیۆز شۆڤایڤ جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی ولاته‌كه‌ی له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان و درێژه‌دان به په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی و هاركاری هه‌ردوولا كرده‌وه‌و دوعاخوازی له پارێزگار‌و ستافی پارێزگا‌و خه‌لكی كوردستان خواست و هیوای سه‌قامگیری به‌رده‌وام و پێشكه‌وتنی پتری بۆ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان خواست .
پارێزگاری هه‌ولێریش ستایشی رۆلی كارا‌و ئه‌و په‌رۆشییه‌ی بالیۆزی روسیای فیدرالی كرد كه له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌كانی باش و پێشوه‌چوونی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له ئه‌ركی تازه‌یاندا .
