ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامه له یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی وان
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی شاری وان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ نه‌وتی به‌سه‌ر 58 خێزانی دیكه‌ی ئاواره‌ی وان له سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران دابه‌ش كرد.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رما و سۆڵه‌ی رووی له ناوچه كوێستانییه‌كانی كوردستان كردووه، نه‌وت و سووته‌مه‌نیی به‌سه‌ر 58 خێزانی خه‌ڵكی وان له باكووری كوردستان دابه‌ش كردووه كه دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی وان، روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه یارمه‌تی ئه‌و خێزانه ئاوارانه ده‌درێت و پێشتریش سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ی له وانه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، به بڕی جیاواز و هاوكاریی جۆراوجۆر، یارمه‌تی دراون.
