عەلی باپیر لەنامەیەكدا بۆ مەلا كرێكار: ئەگەر لەو قسە بێ بنەمایانەت واز نەهێنیت، ئێمە بەبەڵگەوە رابردووی تۆ هەمووی ئاشكرا دەكەین
بسم الله الرحمن الرحیم
برای به‌ڕێزم مامۆستا كرێكار!
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
پاش سڵاو و ڕێز‌و هه‌واڵپرسین له‌خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان داواكارم هه‌موولایه‌كمان سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتووی دنیا و سه‌رفرازی ڕۆژی دوایی بكات.
برای به‌ڕێزم !
خۆت ئاگاداری ئه‌مه چواره‌مین ده‌ستپێشخه‌ریی به‌نده‌یه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه برایه‌تییه‌یه كه نازانم بۆچی و له‌سه‌رچی جه‌نابت تێكتداوه و به‌رده‌وامیش خه‌ریكی تێكدانی؟!
جاری یه‌كه‌م: كه نامه‌یه‌كم بۆ ناردی پاش ده‌ستگیركرانت له‌هۆڵه‌ندا و ئاماده‌یی خۆشمانم بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی جه‌نابت كه پێمان بكرێ، تێدا ده‌ربڕیبوو. وه جاری دووه‌م: له‌ساڵی (2006) كه پاش ڕزگاربوونم له زیندانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ته‌له‌فۆن له (له‌نده‌ن)ه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ كردی، هه‌رچه‌نده وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا، پاش بیست و دوو مانگ زیندانی به‌ناهه‌ق، جه‌نابت ماندوونه‌بوون و چاك و چۆنییه‌ك له‌گه‌ڵ برای سته‌ملێكراوی خۆتدا بكه‌ی! به‌ڵام من گوێم به‌وه نه‌دا و هه‌واڵم پرسی و پێشم گوتی: ئه‌گه‌ر بۆم كرا بێمه نه‌رویج، سه‌ردانی ماڵتان ده‌كه‌م، به‌ڵام دیاره بۆم نه‌كرا بێم، له‌به‌ر ڤیزه پێنه‌دران.
وه‌جاری سێیه‌م: كه له‌سه‌ر پێشنیاری مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر و كاك حاجی دڵشاد گه‌رمیانی، له‌تارانه‌وه ته‌له‌فۆنم بۆ كردی و هه‌واڵی یه‌كترمان پرسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوایی گوتبوت: ئه‌وه فڵانه كه‌س له‌به‌ر هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان قسه‌ی له‌گه‌ڵا كردووم، به‌ڵام دڵنیابه جگه له جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌مافی برایه‌تیی ئیمانیی هیچ هانده‌رێكی دیكه‌م نه‌بوو، وه بۆ زانیارییشت سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ به‌زۆر منیان كاندید كرد بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رنا خۆم ڕام له‌سه‌ری نه‌بوو، پاشان هه‌رچه‌نده له زۆر لاوه له‌دژی به‌نده و له گه‌رمه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا زۆرشت گوترا و نووسرا و بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام خۆت ئاگاداری كه له‌سه‌ر بازنه‌ی هه‌ولێر به‌نده یه‌كه‌مین ده‌نگی هێنا، كه زیاتر له (60,000) شه‌ست هه‌زار ده‌نگ بوو! وه‌ئه‌مجاره‌ش جاری چواره‌مینه كه ده‌ستی برایه‌تیت بۆ درێژ ده‌كه‌م‌و ده‌ڵێم:
برای به‌ڕێزم !
داوایه‌كی دڵسۆزانه و برایانه‌ت لێده‌كه‌م، كه چاو به‌هه‌ڵوێستی ئێستاتدا بگێڕییه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ی: كه ئایا ئه‌مه‌ی ئێستا زۆربه‌ی كات و ته‌مه‌نی خۆتت بۆ ته‌رخان كردوه، كه بریتییه له‌قسه گوتن به‌م و به‌و و هه‌وڵدان بۆ بێزڕاندن و ناوزڕاندنیان، به‌تایبه‌ت خه‌ڵك و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، چ ئامانجێكی دنیایی یان قیامه‌تییت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات؟!
ئایا له‌م عێڕاق و كوردستانه‌ی ئێمه‌دا هیچ كه‌ست له ئیسلامییه‌كان خراپتر پێ شك نایه‌ت، كه به‌هه‌موو تواناته‌وه كه‌وتوویه دژایه‌تی كردنیان؟ ئایا ئه‌گه‌ر مافی برایه‌تیی ئیمانیی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و سه‌له‌فییه‌كان و ئه‌هلی ته‌ریقه‌ت و... هتددا جێبه‌جێ بكه‌ی، نابێ چی بۆخۆت پێت خۆشه بۆ ئه‌وانیشت پێ خۆشبێ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر \"صلی الله علیه وسلم\"" فه‌رموویه‌تی: {لایؤمن أحدكم حتی یحب لاخیه ما یحب لنفسه} متفق علیه،؟! كه‌واته: ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه و قسه‌كانت له‌ڕووی دڵسۆزیی و په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ ته‌وژمی ئیسلامیی، بۆچی ئاوێنه‌ئاسا كه‌م‌وكووڕییه‌كانی خۆیانیان ناخه‌یه به‌رچاو، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر \""صلی الله علیه وسلم\"" فه‌رموویه‌تی: {المؤمن للمؤمن كالمرا‌ة إذا رأی فیه عیباً أصلحه} رواه أحمد،؟! ئایا كوتك و ده‌هۆڵ به‌كارهێنان و هه‌وڵدان بۆ ناوزڕاندن و له‌به‌رچاوی خه‌ڵك خستن، هیچ دڵسۆزییه‌كی تێدانییه؟!
كه‌واته: ئایا تۆ به‌م كار و ڕه‌فتاره‌ت چ ئامانجێكی شه‌رعیی دابین ده‌كه‌ی و چ ئومێدێكی دنیا و دواڕۆژت به‌و هه‌ڵوێسته‌ت هه‌یه، كه جگه له ناحه‌زانی ته‌وژمی ئیسلامیی و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كان، هیچ كه‌س پێی خۆش نییه؟!
پاشان برای به‌ڕێزم! ئایا ئه‌م ته‌مه‌نه كه‌موكورته‌ی ژیانی دنیامان كه زۆری ڕۆیشتوه و كه‌مێكی ماوه، حه‌یف و خه‌سار نییه هه‌ر به‌دژایه‌تیی كردن و كینه و بوغز و غه‌ره‌ز و جنێو و قسه پێگوتن و تۆمه‌ت بۆ هه‌ڵبه‌ستن و گومانی خراپ پێ‌بردنی ئه‌م و ئه‌و به‌سه‌ری به‌ری!
ئایا بیرت له‌وه كردۆته‌وه كه به‌م حاڵه‌ی ئێستاته‌وه لیستی كرده‌وه‌كانت له‌قیامه‌ت، پڕده‌بێ له‌قسه‌ی ناشیرین و تۆمه‌تی بێ بنه‌ماو زه‌م و غه‌یبه‌تی مسوڵمانان، له‌جیاتی قسه‌ی خێر و دڵسۆزانه‌ی وا كه‌مایه‌ی سه‌ربه‌رزیی و سه‌رفرازییت بن، له‌دنیاو قیامه‌ت و لای خوا‌و خه‌ڵك!
برای به‌ڕێزم !
چاوه‌ڕێم ده‌كرد و پێم وابوو كه تۆ هێنده له‌سه‌ر ئێمه ده‌ڵێی و ده‌نووسی و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایه‌كان دووپات ده‌كه‌یه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت بده‌ینه‌وه، كه خۆشت ده‌زانی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ قسه‌ت له‌سه‌ر بكه‌ین به‌به‌ڵگه و ئیسپاته‌وه زۆرشتمان پێیه، نه‌ك هه‌ر به‌قسه‌ی بێ بنه‌ما و تۆمه‌ت! به‌ڵێ چاوه‌ڕێم ده‌كرد، ئه‌و هه‌موو دان به‌خۆداگرتن و چاوپۆشییه‌ی ئێمه ببێته هانده‌ری چاوبه‌خۆدا گێڕانه‌وه‌ت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌مان بینی!
پێشنیاریشم بۆت ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵبده خۆت كار و پڕۆژه‌یه‌كی به‌كه‌ڵكی وات هه‌بێت كه قه‌ناعه‌تت پێی هه‌بێ و وزه‌و توانای خۆتی بۆ ته‌رخان بكه‌ی، تاكو هه‌ست به‌بۆشایی و بێكاریی نه‌كه‌ی و سه‌ره‌نجام ئه‌و بێكارییه پاڵت پێوه نه‌نێ كه بـبـی به به‌شێك له كار و پڕۆژه‌یه‌كی
دیكه كه پێچه‌وانه‌ی عه‌قیده و مێژووی كار و چالاكیته، یان بكه‌ویه قسه‌كردن له‌سه‌ر كار و پڕۆژه‌ی كه‌سانێك كه هه‌رچۆن بێ هاو بیروڕا و هاو خه‌باتی خۆتن، چونكه مرۆڤـ به‌ڕێی غه‌یری خۆیدا ناگاته ئامانجی خۆی، هه‌روه‌ها به‌تێكدانی كار و پڕۆژه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ش \""ئه‌گه‌ر گریمان بۆیشی بكرێ\"" خۆی هیچ به‌هیچ ناكات‌و ڕه‌نج به‌خه‌سار ده‌بێ!
له‌كۆتاییشدا به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ند شتێكت بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه:
1- ئه‌و دوو نووسینه‌ی كاك هێمن عه‌بدولعه‌زیز و كاك سۆران عومه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی گومانی كاك خالیدی براته‌وه، ئاگاداریان نه‌بووم و پرسیشم پێنه‌كراوه و منیش وه‌ك ئێوه دوایی خوێندوومنه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییان به به‌نده‌وه نییه، به‌ڵام وا دیاره ئه‌وانیش خۆیان به سته‌ملێكراو زانیوه و به‌رگرییان له‌خۆیان كردوه، بۆیه ئه‌وه‌ی گوتوویانه خۆیان لێی به‌رپرسیارن و له‌سه‌ر ئێمه‌ی حیساب مه‌كه‌ن، كه‌سێكیش زۆر قسه به‌خه‌ڵك بڵێ، ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكات كه قسه‌شی پێده‌گوترێ، یان به‌لای كه‌مه‌وه وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه!
2- پێغه‌مبه‌ر \""صلی الله علیه وسلم\"" فه‌رموویه‌تی: (لیس المؤمن بالطعّان ولااللعاّن ولا الفاحش ولا البذیَّ) متفق علیه، بۆیه هیوادارام چاوێك به‌زمانی ئاخاوتن و نووسینی خۆشت و ده‌وروبه‌ریشتدا بگێڕیته‌وه، جا یه‌كسانه قسه و نووسینه‌كه به‌رانبه‌ر به هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێ، مسوڵمان ده‌بێ زمان و ته‌عبیری پاك و چاك و به‌نه‌زاكه‌ت بێ، ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به دوژمن و ناحه‌زانیشی، ئایا هه‌رگیز بیستووته پێغه‌مبه‌ری خوا \""صلی الله علیه وسلم\"" وشه‌ی سووك و ناشیرین به‌رانبه‌ر به‌هیچ كه‌س به‌كاربێنێ؟!
3- ئه‌و وشه‌ی ئێرانیزمه‌ی كه بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و به‌نده‌شی به‌كاردێنی، له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه: ئێران وڵاتێكه و ناكرێته فیكره و به‌رنامه، پاشان ئه‌گه‌ر گریمان بشكرێته ئیدۆلۆژیی، ده‌بێ بۆ كه‌سێك یان لایه‌نێكی سه‌ر به ئێران بگوترێ: ئێرانیست، نه‌وه‌ك ئێرانیزم، وه‌ك چۆن ده‌گوترێ: لیبڕالیست، ناسیۆنالیست، كه ئه‌مه بۆ كه‌سێكه بڕوای به لیبڕالیزم و ناسیۆنالیزم
بێ!
ئنجا ئه‌گه‌ر خۆت له‌هه‌ق لانه‌ده‌ی، زۆر باش ده‌زانی كه به‌نده و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی جگه له‌خوا سبحانه وتعالی و پێغه‌مبه‌ر \""صلی الله علیه وسلم\""و ئیسلام، سه‌ر به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین و هه‌ڵوێست و په‌رێزیشمان باشترین به‌ڵگه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كه خه‌ڵكی عێڕاق و كوردستان كه له‌نیزیكه‌وه ئێمه‌ومانان ده‌ناسن و له‌مه‌یدانی واقیع و كرداردا ده‌مانبینن، نه به‌و تۆمه‌ت‌و گومانانه‌و، نه به هاو وێنه‌كانیشیان بڕوا ناكه‌ن، چونكه خه‌ڵك یه‌قینی خۆیان به‌گومانی ئه‌م و ئه‌و ناگۆڕنه‌وه!
پاشان ده‌ڵێم: بێگومان جیاوازیی نێوان ڕاست و درۆ، به‌ڵگه‌یه بۆ یه‌كه‌میان و نه‌بوونی به‌ڵگه‌یه بۆ دووه‌میان، وه‌ك خوا سبحانه و تعالی فه‌رموویه‌تی: (...قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إنْ كُنْتُمْ صَادِقِین) البقره -111-، بۆیه دڵنیابه سه‌رجه‌م ئه‌و قسه و تۆمه‌تانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و سه‌ركرده‌كانی دووباره و چه‌ندان باره‌یان ده‌كه‌یه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی نه‌ك به‌ڵگه بگره نیمچه به‌ڵگه‌یه‌كیشیان له‌سه‌ر بێنیه‌وه، خه‌ڵكی ته‌نیا بۆت له جۆری دووه‌م حیساب ده‌كه‌ن و، له‌جیاتی ئێمه‌ش زیانیان بۆخۆت هه‌یه و به‌سه‌رخۆتدا ده‌شكێنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییت به‌خه‌ڵكیشدا نایه‌ته‌وه، به‌زه‌ییت به‌خۆتدا بێته‌وه و كۆتایی به‌و قسه و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه بێنه !
برای به‌ڕێزم !
ده‌زانم قسه‌كانم زبرییان پێوه‌یه، به‌ڵام خوا ئاگاداره جگه له دڵسۆزییم بۆخۆت و بۆ ته‌وژمی ئییسلامیی و خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌گشتی، هیچ مه‌به‌ست و هانده‌رێكی دیكه‌م نیه، هیواداریشم جه‌نابیشت هه‌ر به‌و نه‌فه‌سه لێم وه‌ربگری و وه‌ك حه‌ب و ده‌رمانی تاڵا و به‌ئێش، تاڵیی‌و ئێشه‌كه‌یان له‌نێوه‌ڕۆكه سوود به‌خشه‌كه‌یان بێبه‌شت نه‌كات!
والسلام علیكم ورحمه الله
تێبینی:
هیچ كام له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی شوورا له‌م نامه‌یه‌م ئاگادار نه‌بوون و ته‌نیا هه‌ڵقوڵاوی قه‌ناعه‌تی خۆمه، بۆیه به‌هه‌ر بارێكدا حیسابت كرد، ته‌نیا له‌خۆمی بزانه.
برای دڵسۆزت
عه‌لی باپیر
29/ صفر 1433ك
22/1/2012"
