فراكسیۆنی گۆڕان: پێویستە كارنامەی كابینەى حەوت گفتوگۆی لەسەر بكرێ
شێروان حەیدەرى سەرۆكى لێژنەى یاسایى پەرلەمانى كوردستان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، بەپێى بیرواى من دەبێت كارنامەى كابینەى حەوتەم درێژكراوەى كارنامەى كابینەى شەشەم بێت بەو پێیەى بەرهەمی یەك هەڵبژاردنن لە دوو حكوومەتدا دەبن كە دەكرێت بەڵێنەكانى لیستى كوردستانى بكرێنە هەوێنى كارنامەكە.
حەیدەری گوتى، پێویستە ئەو كارنامەیە پێش پڕۆسەى دەنگدان و متمانە پێ بەخشین بدرێتە پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەن بۆ سەرۆكی حكوومەت و كابینەكەی.
بەڵام كاردۆ محەمەد سەرۆكى فراكسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى كوردستان بە ئاژانسى (ئاكانیوز)ى راگەیاند، هەرچەند ئێمە دەنگمان پێ نەدا، بەڵام 2 ساڵ تێپەڕى و سەرۆكى حكوومەتى هەرێم كارنامەیەكى بە پەرلەمانتاران نەدا كە بیخوێننەوە و بیكەنە بنەوا بۆ دەنگدان، ئەوەى كە هەبوو تەنیا بەڵێنەكانى لیستى كوردستانى بوو كە ئەوەیش ناچێتە چوارچێوەی كارنامەوە و دوو شتی لەیەك جیاوازن.
\"ئەوە لەڕووى نەریتی كارى حكوومەتییەوە نەگونجاوە، چونكە دەبێت بڕگەكانى كارنامەكە بخوێندرێتەوە و پەرلەمان موناقەشەى بكات،ـ بەڵام ئەوەیش نەكرا\"" محەمەد گوتی.
ئاماژەی دا، بەڵام پێویستە كابینەى حەوتەم كە كابینەیەكى جیایە كارنامەیەكى نوىَ و جیاواز ئامادە بكات و پێشكێشی پەرلەمنتاران بكات و دەرفەتى خوێندنەوەیان پێ بدات و دواى شیكردنەوەى بڕگەكانى و گفتوگۆ لەسەری، ئینجا پڕۆسەى دەنگدان و متمانەبەخشین بە سەرۆكى تازەى حكوومەتى هەرێم بەڕێوە بچێ\"".
لە بەرامبەردا توانا ئەحمەد بەڕێوەبەرى راگەیاندنى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمی كوردستان بە (ئاكانیوز)ى راگەیاند، ئێمە كارنامەى كابینەى شەشمان لە بەڵێنەكانى لیستى كوردستانى بە جیا ئامادە كردووە و بۆ راى گشتی بڵاومان كردەوە و لە رۆژنامەكانیش بڵاو بووەوە.\\
بڕیارە بەم نێزیكانە حكوومەتی هەرێمی حەوتەم كابینەی خۆی دەشست پێ بكات كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەپێی رێككەوتنێك لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پێكی دەهێنێ."
