له له‌نده‌ن به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له كۆنفڕانسێكی تایبه‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئاماده ده‌بێت
ئامانجی ئه‌م كۆنفڕانسه ڕۆشنایی خستنه سه‌ر بۆچوونه‌كان بوو ده‌رباره‌ی داهاتوو و مه‌ترسیه‌كان و ئه‌گه‌رو هه‌له‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه . هه‌روه‌ها بۆ ناساندن و به‌هێزكردنی بۆچونه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و درووستكردنی تێڕوانینێك له‌سه‌ر پلانه‌كانی ووڵاتان و ڕێكخراوه جیهانیه‌كان بۆ داهاتوو و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه دوورخایه‌كان له نێوان لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له لێدوانێكدا ووتی: \" كۆنفرانسه‌كه هه‌لێكی باش بوو بۆ ئاشنان بوون به بۆچونه جیاوازه‌كان له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا وڕۆشنایی خستنه سه‌ر داهاتووی چاوه‌ڕوانكراوی ناوچه‌كه. ده‌رفه‌تێكی به‌هادار بوو بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌زا و پسپۆر‌و نوێنه‌رانی ناوه‌نده‌كانی بریار، بۆ گوێگرتن له بۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. زۆر خۆشحاڵم به به‌شداریكردنمان به شاره‌زاییه‌كان و لێكدانه‌وه‌كانمان و نوێنه‌رایه‌تی كردنی دیدی كورد له‌و كۆنفڕانسه.\""
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه له میانه‌ی سه‌ردانه 10 ڕۆژیه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ووڵاته و په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی لۆردات و ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدا بۆ ڕۆشنایی خستنه سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نگژه‌ی سیاسی عیراق.
خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا له لێدوانێكدا ووتی: \"" سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه بایه‌خدار بوو بۆ ئاشناكردنی دۆسته‌كانمان له به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی مه‌ترسیداری ئێستای عیراق و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه. ئه‌م جۆره سه‌ردانانه بایه‌خدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه به په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ردانه جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌وه بۆ نزیك بوونه‌وه له ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات.\"""
