سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ئابوریی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانیان به‌سه‌ر كرده‌وه
سه‌ره‌تا به‌ڕێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ئابووری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و وه‌فده هاوڕێكه‌ی سه‌ردانی پرۆژه‌ی كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانییان كرد و ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندازیارانی كه‌مپی زانكۆوه پێشوازییان لێكرا.
له‌وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانی وه‌زیری ئابووری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و وتی: خۆشحاڵم كه بۆ یه‌كه‌مجاره وه‌زیری ئابووری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات، تا به‌چاوی خۆی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانییه‌كانی سلێمانی ببینێت.
هه‌روه‌ها بوونی هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای به‌رزنرخاند و وتی: پێویسته هه‌ردوولامان هه‌ماهه‌نگ بین بۆ په‌ره‌پێدان و ئاوه‌دانی له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له ماف و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت هیواشی خواست له‌داهاتوودا چه‌ندجارێكی تر وه‌زیری وه‌زیری ئابوری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی سلێمانی بكات.
پاشان زافێر چاغلیان وه‌زیری ئابوری ده‌ره‌وه‌ی توركیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سلێمانی و به‌تایبه‌تی كه كۆمپانیایه‌كی توركی پرۆژه‌ی كه‌مپی نوێی زانكۆ جێبه‌جێ ده‌كات و به هه‌نگاوێكی گرنگی وه‌سفكرد بۆ شاری سلێمانی.
چاغلیان جه‌ختی كرده‌وه له‌په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌رووی ئابووری و بازرگانییه‌وه و دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌مه دوا سه‌ردانی نابێت بۆ سلێمانی و له‌داهاتوودا چه‌ندجارێكی تریش دێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی.
