مانگی 5 تۆماری دەنگدەران نوێ دەكرێتەوە
دوای ئەوەی بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان درا، دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكارین.
سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان (عەلی قادر) بە “هەولێر”ـی گوت كە دوای دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەكانی “ئەنجوومەنی پارێزگاكان” دەستەكەیان خشتەیەكی كاری داناوە.
ئەو ئاشكرای كرد كە بەپێی ئەو خشتەیە، لە مانگی (5)ـدا متمانە بە قەوارە سیاسییەكان دەبەخشرێت و هەروەها تۆماری دەنگدەرانیش نوێ دەكرێتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی (27/9/2012)ـی وەكوو وادەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری كردووە.
