دەمیرتاش سووكایەتیى بەسەرۆكى ئەركانى گشتیی سوپاى توركیا دەكا

دەمیرتاش سووكایەتیى بەسەرۆكى ئەركانى گشتیی سوپاى توركیا دەكا
هاوسەرۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \"بەدەپە\"" لە بەرامبەر لێدوانى سەرۆكى ئەركانى گشتیی سوپاى توركیا بەڕەتكردنەوەى خوێندن بەزمانى كوردى لە توركیادا، سووكایەتیی پێ كرد و گوتى، تۆ هیچ نرخ و بەهایەكت نییە.

بەپێى هەواڵێكى ئاژانسى \""پرێس تورك\"" شەوى رابردوو سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \""بەدەپە\"" لەمیانى بەشداریكردنى لە كۆنفرانسێكى رێكخستنى پارتەكەى لە شارى دیاربەكر/911 كم باشوورى رۆهەڵاتى ئەنقەرە/ وتارێكى پێشكێش كرد و بەتوندى لێدوانەكەى نەجدەت ئۆزەل سەرۆكى ئەركانى گشتیی سوپاى توركیاى لەبارەى رەتكردنەوە و قبووڵ نەكردنى خوێندن بەزمانى كوردى لە توركیا سەركۆنە كرد و لە وەڵامدا گوتى \""تۆ هیچ نرخ و بەهایەكت نییە\"".

دەمیرتاش گوتى \""تۆ پلەى جەنەڕاڵت هەیە، بەڵام من بەچاوى عەریفێك سەیرت دەكەم، تۆ هیچ نرخ و بەهایەكت نییە، وەلێ كەس پرسیارى لە تۆ نەكرد تا بۆخۆت وەڵام بدەیتەوە و خوێندن بەزمانى كوردى رەت بكەیتەوە، ئێمە دان بەسەرۆك وەزیران نانێین، چۆن دان بەتۆدا بنێین كە سەرۆكى ئەركانى گشتیی سوپاى توركیاى، تۆ لە چاوى ئێمە تەنیا عەریفێكى و هیچی تر\"".

\""لە جیاتى بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەتان لەبارەى كۆمەڵكوژییەكانتان لە ناوچە كوردنشینەكاندا، هەوڵى قوڵتركردنى برینەكان دەدەی، ماوەیەكە هەوڵى داپۆشینى تاوانەكانتان لە شڕناخ دەدەن و نیازتان وایە خوێنى 36 گوندنشینى بێ تاوان بەهەدەر بدەن، بەڵام ئێمە قبووڵى ناكەین و تا وەرگرتنى ئازادى خەباتى خۆمان دەكەین و ئازادیش تەنیا بەدەستى خۆمان بەرجەستە دەكەین نەك داواى بكەین\"" دەمیرتاش واى گوت.


-(ئاكانیوز) "
Top