سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ د.حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ د.حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی ده‌كات
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 7/1/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ د.حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی كه‌سایه‌تی سیاسی ناسراوی عیراق و سه‌رۆكی پێشووتر و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق و له‌گه‌لیدا بیروڕای له‌ باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی بارودۆخی گشتی له‌ وڵات و ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ی كه‌ دووچاری بووه‌ و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی واقیعی سیاسی له‌ عیراقدا ئاڵوگۆڕ كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا ، سه‌رۆك بارزانی و د. حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی دووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌وڵی زیاتر بدرێت له‌ پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی سیاسی و چالاككردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ و پابه‌ند بوون به‌ ده‌ستوور و رێككه‌تنه‌ سیاسیه‌كان و چاره‌سه‌ری په‌سه‌ندكراو بۆ مه‌سه‌له‌ هه‌لپه‌سێردراوه‌كان له‌و كۆنگره‌ نیشتمانییه‌ فراوانه‌ی كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ‌ بۆ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عیراق ئه‌نجام بدرێ‌.
Top