كه‌ركوك.. تیرۆریستێك ده‌ستگیرده‌كرێت و بۆمبێكی چێندراویش پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 7-12 له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی پۆلیس و سوپا له گوندی (ماجدی) ی سه‌ر به ناحیه‌ی ریاز، كه‌سێك به‌ناوی (خزه‌یر عه‌زیز) به‌پێی مادده‌ی 4 ی تیرۆر ده‌ستگیركراوه.
پێی راگه‌یاندین كه له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری قه‌زای حه‌ویجه هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان بۆمبێكی لكێندراو پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه كه بۆ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌ك دانرابوو.
هه‌ر له شاری كه‌ركوك و له‌سه‌ر رێگای گشتی كه‌ركوك – هه‌ولێر، به‌هۆی پێكدانی دوو ئۆتۆمبێله‌وه، هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستداو سێ كه‌سیش تریش بریندار بوون.
