سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری ئێراقی فیدراڵ ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری ئێراقی فیدراڵ ده‌كات
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 5/1/2012 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ د. عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری ئێراقی فیدراڵ و سه‌ركرده‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی و ئیئتیلاف و هاوپه‌یمانی نیشتمانی.

له‌ دیدارێكدا بیروڕا ئالوگۆڕ كرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی سیاسی ئێستا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ سیاسیه‌كه‌یی و تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كان و سه‌قامگیری له‌ وڵاتدا.

له‌مڕووه‌وه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر پێویستی رێككه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه‌ ئێراقیه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌ سیاسیه‌كان و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات كرایه‌وه‌.
Top